riklam

جه‌له‌ولا .. بكوژانی خێزانه‌كه‌ ده‌ستگیركران

کوردستان 07:37 PM - 2018-10-22
.

.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوری دیاله‌، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه‌ دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، خێزانێكی توركمانی سێ كه‌سیان سه‌ربڕی.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی ئه‌هێزه‌كانی هه‌واڵگری عیراقی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوو كه‌س  تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیركراون و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

 

وتیشی: ئه‌و چه‌ك و چه‌قۆیانه‌ی به‌كاریان هێناوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: هه‌ردوای رووداوه‌كه‌ چاودێری وردی ئه‌و دوو كه‌سه‌ كراون و له‌شوێنێك له‌نزیك روباری دیاله‌ خۆیان شاردبوه‌وه‌ دواتر له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ووتیشی: تاكو ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ره‌تایین.

 

دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستدڕێژی گوللــه‌ له‌خێزانێكی توركمان كرابوو، كه‌ دوای كوشتنیان سه‌ری باوكه‌كه‌ له‌جه‌سته‌ی كرابووه‌وه‌.

 

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket