riklam

درۆ !

بیروڕا 07:11 PM - 2018-10-22
.

.

ئەم چەمكە پێناسەیەكی قوڵی ناوێ‌ خۆی ناسراوە و  پێچەوانەی راستی و دژی بەها مرۆڤایەتیەكانە. درۆ جۆری زۆرە، بەڵام ترسناكترینیان درۆی دەسەڵات و دەسەڵاتدارانە.

چونكە گاریگەری خراپ و راستەوخۆی هەیە بۆ سەر كۆمەڵ. گۆبلز دەیگووت درۆ بكە درۆ بكە تا بڕوات پێ دەكەن. بەڵام دواجار درۆ و چەواشەكاری سەری خۆی و هێتلەری رابەری و رژێمەكەیان و تەنانەت میللەتەكەشیان خوارد.

دەسەڵات ئامرازی جۆراوجۆری گەیاندن و سەپاندنی هەیە. لە مێژووشدا زۆرجار دەسەلات و دەسەڵاتداران توانیویانە وەهم و درۆ لای خەڵكی بچێنن و بەوهۆیەشەوە درێژەیان بەژیانی خۆیان داوە. من كە دەڵێم دەسەڵات مەبەستم هەموو جۆرە دەسەڵاتێكی سیاسی، سەربازی، ئایدۆلۆجی،حزبی، داراییە ..... 

زۆر دەسەڵاتدار و دەسەڵات هەبوون لەسەر بنەمای درۆ و وەهم و چەواشەكاری دەیان ساڵ لێیانخوڕی، بەڵام لە كۆتاییدا راستی وەك زێڕی ناو قور هەر مایەوە سحری درۆی بەتاڵكردەوە.

بەهۆی پێشكەوتنی مرۆڤایەتی و تەكنلۆجیای گەیاندن و پەیوەندییە هەمەجۆرەكان ئەمڕۆ درۆ كردن و و درێژەدان بە گەوجاندنی خەڵك و چەواشەكاری زەحمەت بووە، ناڵێین نیە و ناكرێ‌، بەڵام درێژەپێدان و مانەوە لە دەسەڵاتێك كە بەدرۆ و تەلەكەبازی وەدەستهاتبێ‌ كارێكی ئاسان نییە.

راستە هێشتا ئەو دیاردە كۆمەڵاتیە لە كۆمەڵگە رۆژهەڵاتیەكان جێگای هەیەو دەسەڵاتە درۆینە هەمەجۆرەكانیش كاریگەریان هەیە و كاری خۆیان دەكەن، بەڵام پەتی درۆ هەر كورتە و چەواشەكاریش لە درۆ بەولاوە هیچی تر نیە.

 

ئارێز عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket