riklam

پارتی بەرپرسەكانی بۆ كەركوكی داگیركراو دەنێرێتەوە

کوردستان 06:55 PM - 2018-10-22
.

.

پارتی بە بەرنامە بەرپرسە ئیدارییەكانی بۆ كەركوك كە بە"داگیركراو" ناوی دەبرد دەنێرێتەوەو جگە لەبەڕێوەبەری خوێندنی كوردی قائیمقامی شارەكەشی گەڕاندوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKmedia كەوتوە، ماوەی دوو رۆژە كامیل ساڵەیی قائیمقامی كەركوك كە لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، گەڕاوەتەوە كەركوك و سەردانی راكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوكیشی كردوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، چاوەڕوان دەكرێت ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لەپشكی پارتین بگەڕێنەوە شارەكەو لەئێستاشدا ئەندامێكیان گەڕاوەتەوەو لەسنوری كەركوك نیشتەجێیە.

سەرچاوەكیش ئەوەی بۆ PUKmedia ئاشكراكرد كە گەڕانەوەی بەرپرسانی كەركوك كە لەپشكی پارتی بە بەرنامە لەلایەن پارتییەوە سەرجەمیان بگەڕێنرێنەوە.

گەڕانەوەی قائیمقامی كەركوك كە لەپشكی پارتییە، لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردووش شێرزاد رەشید بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك كە لەپشكی پارتییە گەڕاوەتەوە شارەكەوە دەوام دەكات.  

گەڕانەوەی بەرپرسانی كەركوك لەلایەن پارتییەوە بۆ شارەكە، لەكاتێكدایە كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە پارتی كەركوك  بە" داگیركراو" ناودەبات و لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاری ئەمساڵی پەرلەمانی عیراقیشدا بایكۆتی كردو ئەو دوو كورسییەی كە لەهەڵبژاردنی پێشتردا لەو پارێزگایە بەدەستیهێنا بوو بۆ عەرەب و توركمانەكان رۆیشت.

  PUKmedia تایبەت  

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket