riklam

چین پشتگیری عیراق ده‌كات

عیراق 04:57 PM - 2018-10-22
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-10-2018 سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە چن ویچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە عيراق.

سەرەتا باڵیۆز ویچینگ پیرۆزبایی لە سەرۆک بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی و سڵاوی چی جین بینگ سەرۆکی چینی گەیاند بە بەڕێزیان کە داوای سەرکەوتنی بۆ کردووە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.

‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح ئاماژەیکرد بۆ بەھێزی پەیوەندیی دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گرنگی کاراکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوانیان، ھەروەھا پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشی هه‌ردوولای دووپاتکردەوە لە بوارەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ و بازرگانییدا بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی هەردوو وڵاتی دۆست دەکات.

‎باڵیۆزی چین لە عيراق خواستی وڵاتەکەی خستەرو بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاریی ئابووریی و بازرگانی بۆ ئاستێکی باڵاتر و زیاتر لە ئێستا. ھەروەھا پشتگیریکردنی وڵاتەکەی لە هەموو بوارەکاندا بۆ عيراق نوێکردەوە.

 PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket