riklam

بەڤیدیۆ.. قوباد تاڵەبانی: كاتی دەستپێكردنی كارە قورسەكەیە

ی.ن.ک‌‌ 04:32 PM - 2018-10-22
.

.

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: دەنگەكانتان ئەمانەتێكەو پارێزراوەو بەكاری دەهێنین بۆ ئەوەی بەهێزی ئێوەوە خزمەتی زیاترتان پێشكەش بكەین، دەشڵێت: دەبێت كارە قورسەكە دەستپێبكەین كە خزمەتكردنەو پێویستیشە هەموو ناكۆكییە سیاسییەكان وەلاوە بنێین و كار بۆ یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بكەین.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەیامێكی ئاڕاستەی دەنگدەران و خەڵكی كوردستان كردو رایگەیاند: هاونیشتمانیانی خۆشەویست ئەمكاتەتان باش، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ویستم لەناخی دڵمەوە سوپاسی یەكە بەیەكەی ئێوە بكەم، چ بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی هەڵبژاردن، چ بەپێدانی دەنگ و متمانەتان بە لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەندەی موخڵیستان، دەشڵێت: شەرەفێكی گەورەیە بۆم توانیبێتم ببمە جێی متمانەی بەشێكی زۆرتان كە دەنگتان پێداوم و دەنگدان بە لیستی 105 ی یەكێتی داوە.

قوباد تاڵەبانی، راشیگەیاند: دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەم دەنگەتان وەك ئەمانەتێك لای ئێمە پارێزراوە و بەكاری دەهێنین بۆ ئەوەی بەهێزی ئێوەوە خزمەتی زیاترتان پێشكەش بكەین.

وتیشی: ئێستا كە پرۆسەی بانگەشە كۆتایی هاتوەو دەبێت كارە قورسەكە دەستپێبكەین، كە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، بۆیە پێویستە هەموو ناكۆكییە سیاسییەكان وەلاوە بنێین و كار بۆ یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بكەین، لەناو حكومەت و پەرلەمان باشترین خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكەین، ئەمەش پێویستی بەپێكەوە كاركردن و هەماهەنگی و وەلانانی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان و پێكەوە كاركردنە لە پێناوی بەرژەوەندییە گشتییەكان.

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا، دەڵێت: ئەركێكی قورس لەبەردەم پەرلەمانی داهاتوو هەیە، كێشەی گەورە لەبەردەم حكومەتی داهاتوو دەبێت، بۆ تێپەڕبون و زاڵبون بەسەر ئەم كێشەو تەحەدایانە پێویستمان بە یەكڕیزی نیشتمانی دەبێت، پێویستمان بە پێكەوە كاركردن دەبێت.

رونیشیكردەوە: لەهەر شوێنێكبم دڵنیاتان دەكەمەوە هەر قوبادەكەی خۆتان دەبم، خەبات دەكەم لە پێناو بەدەستهێنانی ئارامی و زیاتكردنی هەلی كار و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان.

بەپێی ئەنجامە راگەیەنراوەكانی كۆمسیۆن لەهەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستاندا قوباد تاڵەبانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە بەدەستهێنانی 182 هەزار و 551 دەنگ زۆرترین دەنگی هێناوەو لەپێش هەموو سەرۆكی لیستی لایەنەكانی دیكەوەیە.

PUKmedia تایبەت 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket