riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و عومه‌ر شێخموس دواپێشهاته‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان 03:02 PM - 2018-10-22
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22-10-2018  لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە عومەر شێخموس سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییە خێراكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عيراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عيراق و هەرێمی كوردستان، هەردوولا كۆك بوون لەسەر گرنگی و كاریگەری ڕۆڵی یەكێتی و هیوایان خواست یەكێتی ڕۆڵی زیاتر لە گۆڕەپانەكە بگێڕێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket