riklam

پیره‌ و وه‌فدی سه‌نته‌ری رافیده‌ین كۆبونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:37 PM - 2018-10-22
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-10-2018 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەنتەری رافیدەین بۆ گفتوگۆ ( مرکز الرافدین للحوار ) کە پێکهاتبوون لە زەید ئەلطالقانی سەرۆکی سەنتەرەکە و ژمارەیەک لە راوێژکاران و ئەندامانی ئەنجومەنی سەنتەرەکە .

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا کە دکتۆر رێبوار ئیسماعیل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان ئامادەی بوون ، هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرد بەتایبەتیش پێشهاتەکانی دوای هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عیراق و چۆنیەتی پێکهێنانی هەردوو کابینەی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان .

هەر لەودیدارەدا تەئکید لەسەر شێوازی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و رێزگرتن لە ماف و دەستکەوتەکانی هەموو پێکهاتەکانی عیراق کرایەوە لە پێناو داڕشتنی رەسمی سیاسی ناوخۆو دەرەوەی عیراق کە زامنی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی گەلانی عیراق بکات .

لە تەوەرێکی تردا باس لە چۆنیەتی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولادا کرا بەشێوەیەک ببێتە پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری ناوەڕاست و خوارووی عیراق بە ئامانجی تێکەڵاوی و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕای رۆشنبیری و سیاسی نێوان توێژ و چینەکانی هەردوولا.

PUKmedia تایبه‌ت

IMG-7211.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket