riklam

یەكگرتوو: ئەنجامەكان رەتدەكەینەوەو دەبینە ئۆپۆزسیۆن

کوردستان 02:35 PM - 2018-10-22
.

.

سەركردایەتی یەكگرتوو ئەجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەرێمی رەتكردەوەو بڕیاریشیداوە لەم خولەی پەرلەماندا بەشداری لەحكومەتدا نەكات و لەپرەلەمان ببێتە ئۆپۆزسیۆن. 

بەپێی راگەیەنراوێكی یەكگرتوی ئیسلامی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئەمڕۆ  ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوونەوەیەكی نائاسایی سازكردوە بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و چۆنیەتی هەڵوێست وەرگرتن، دەشڵێت: لەكۆبوونەوەكەدا تەئكیدی كردەوە لەسەر رەتكردنەوەی ئەنجامەكان و گرتنە بەری رێكاری یاسایی پێویست لەو پێناوەدا.

راگەیەنرواەكە دەشڵێت: ئەنجومەنی سەركردایەتی دوای تاوتووێكردنی ئەنجامی راپرسی كادیران و ئۆرگانەكانی حزب، بڕیاڕیدا بەوەی كە یەكگرتوو لەم خولەدا بەشداری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ناكات و وەك ئۆپۆزسیۆن درێژە دەدات بە خەباتی سیاسی و پەرلەمانی خۆی.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket