خوێندنی باڵا: NRT درۆ دهكات
کوردستان 02:23 PM - 2018-10-22.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ رەخساندنى دەرفەت و هەلى زیاتر بۆ دەرچووان، بڕیاریدا بە زیادکردنى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان كە بەپێى پلانەکە (16) هەزار کورسى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەى کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراوون تەرخانكرد. لە ئەنجامدا نزیکەى (٥٠٠٠) دەرچوو سکاڵایان تۆمارکرد. بەو هۆیەشەوە بەشێکى کورسیەکانى خوێندنى ئەو ١٦ هەزارە بەبەتاڵى ماونەوە.
بەڵام بەداخەوە کەناڵى (NRT) بۆ چەواشەکردنى خوێندکاران و قوتابیان و قۆستنەوەى ناڕەزاییەتیەکان بۆ مەرام و ماددەى سیاسى بۆ هەندێک لایەنى حزبى کە لەئێستاو لە ئایندەدا خەمى خوێندکارانیان نیە، لەڕاپۆرتە هەواڵێکى چەواشەکاریدا لە وێب سایتى کەناڵەکەياندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن: "خوێندنى باڵا ١٦ هەزار کورسى تەرخانکردوە لەو بەشانەى خوێندن تێیاندا بە پارەیە".
وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەمى ئەم هەواڵە چەواشەکارییەى کەناڵى (NRT) رەتدەکەینەوە، کە ئامانج لێى تەنها قۆستنەوەى نیگەرانى دەرچووانە بۆ مەرامى دیاریکراو، لەبەر ئەوە داوا لە دەرچووان دەکەین بەدواى ئەم هەواڵ و چەواشەکارییانە نەکەون و خۆیان نەخەنە ژێر کاریگەرى مەرام و مەغزاى سیاسى هیچ کەس و لایەنێک.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ سەرجەم دەرچووان و راى گشتى و راگەیاندنەکان روونیدەکاتەوە، لەو (١٦) هەزار کورسیەى پلانى وەرگرتن نزیکەى ٥٠%ى کورسییەکان بێ بەرامبەر بوون، کە (١٨٨٢) دەرچوو داواکارییان بۆ کورسیە بێ بەرامبەرەکان پێشکەشکردو لەئێستاشدا زۆربەى کورسیە بێ بەرامبەرەکان بە بەتاڵى ماونەتەوە، سەرەڕاى رەخساندنى دەرفەتى زیاتریش کورسیەکانى ترى پارالێل و ئێوارانیش خرایە بەردەستى دەرچووان.
لێرەوەش بە دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى رادەگەیەنین کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک خەمخۆر و لایەنى سەرەکى بابەتەکە لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنى کۆى ئەوانەى کە کێشەى وەرگرتنیان هەیە، بەهۆى ئەوەى کە هێشتا کورسییەکانى زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان پڕنەبونەتەوەو وەزارەت وەک ساڵانى پێشوو پلانى هەیە بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو پرسانەى کە پەیوەندارن بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ حکومییەکان.
لە کۆتایدا روونیدەکەینەوە وەزارەتەکەمان ئاگادارى سەرجەم کێشەکانى پەیوەست بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکارانەو بەردەوامە لە چارەسەرکردنیان، بەڵام بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئەو لایەن و کەسانەى کە مەبەستیانە نیگەرانى و کێشەى دەرچووان بۆ مەرامى کەسى و حزبى بەکاربهێنن و لە پرۆسەى چارەسەرکردنى کێشەکان دورمانبخەنەوە.
PUKmedia ڕاگهیاندنی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25