riklam

ئەوقاف: لەهەولێر مامۆستایەكی ئاینیمان لەمزگەوتەكەیدا خۆی كوشت

کوردستان 02:12 PM - 2018-10-22
.

.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت: مامۆستایەكی ئاینیان لەو مزگەوتەی ئیمام و پێشنوێژی كردوە بەچەك خۆی كوشتوەو  هیچ گومانێكیش لەخۆكوشتنی نییە. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: مامۆستا ئاینییەكە گوللـەیەكی ناوە بەخۆیەوەو گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوەش بۆ گەیشتن بەهۆكاری راستەقینەی روداوەكە بەردەوامە.

لەبارەی رووداوەكەوە، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە PUKmediaی راگەیاند: لەنێوان سەعات (88 بۆ 9)ی بەیانی ئەمڕۆ  مامۆستایەكی ئاینی بەناوی (عەبدوڵڵا ئەحمەد ئیسماعیل) كە وتارخوێن و پێشنوێژی  مزگەوتی شێخ مستەفای شاری هەولێرە، لەناو مزگەوتەكەدا بەچەك خۆی كوشتووە.

وتیشی: ئەو مامۆستا ئاینییە پێشتر خانەنشین بووە، بەڵام دواتر لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف بەرگرێبەست دامەزراوەتەوەو لەو مزگەوتە وتارخوێن و پێشنوێژی كردوەو لەو ماوەیەدا هیچ كێشەیەكی نەبووە، بەڵام ماوەی زیاتر لە 10 رۆژێكە باری دەروونی تێكچووە.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم راشیگەیاند: خۆكوشتنەكەی هچی گومانی تێدا نییەو 100%، چونكە خزمێكی لەگەڵ بوە كە جێیهێشتووە ئەو مامۆستا ئاینییە خۆی كوشتووە.

باسی لەوەشكرد كە ئەو مامۆستا ئاینییەی خۆی كوشتووە ماڵی لەنزیك مزگەوتەكە بووەو خوێندكاری حوجرەی هەبووە.

پۆلیسی هەولێریش لەبارەی رووداوەكەوە لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ۲۲ی ئۆكتۆبەری 2018، سەعات 10ی بەیانی پۆلیس ئاگادار كراونەتەوە بەبونی روداوێكی خۆكوژی لە (مزگەوتی شێخ مستەفا)، دەشڵێت: دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەركەوت كە مامۆستایەكی ئایینی بە ناوی (عەبدوڵڵا ئەحمەد ئیسماعیل) تەمەن ساڵان گوللـەیەكی لەخۆیداوەو بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی.

رونیشیكردۆتەوە: لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتوە كە ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە، تەرمەكە هەڵگیراوەو رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراوەو بڕیاریداوە بەوەرگرتنی وتەی داواكارانی مافی كەسی مردو، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ گەیشتن بەهۆكاری راستەقینەی روداوەكە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket