riklam

12 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 01:51 PM - 2018-10-22
.

.

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ و رێگریكردن له‌تێكدانی سروشتی كوردستان، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 12 سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیركراون.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی كه‌كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، عه‌مید هێمن كمرخان ئه‌فندی  به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی باره‌گای به‌شی پێنجوێن به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنكه‌ی  ناڵپارێز-گه‌رمك توانیویانه‌ 12 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یی كێوی و داربڕینه‌وه‌ بوون.

وتیشی:  توانراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌ره‌سته‌ی راوكردندا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌میان كراوه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی دادگا  كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی داواشی له‌هاووڵاتیان كردووه‌ پابه‌ندی رێنمایه‌كانی پۆلیسی دارستان وژینگه‌بن و پارێزگاری له‌  سروشتی كوردستان بكه‌ن .
                                                  
PUKmedia به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی سلێمانی

87.jpg

77.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket