سه‌قامگیری نرخ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا به‌رده‌وامه
بیروڕا 01:48 PM - 2018-10-22.
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوه كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری ده‌كات له هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێ بابه‌تی خۆراك له ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گوایه كاری كردۆته سه‌ر بازاڕ‌و نرخی هه‌ندێ خۆراك به‌رزبۆته‌وه هه‌موولایه‌ك ئه‌وه ده‌زانین به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن (ئه‌مریكا)وه ئه‌مه‌ش كاری كردۆته سه‌ر دابه‌زینی به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بازاڕه‌كانی ئێرانی توشی شڵه‌ژان كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت بازاڕه‌كانی ئێران له‌و ناسه‌قام گیرییه ڕزگار بكات خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت خۆراكی ڕۆژانه‌یان به‌نرخی گونجاو ده‌س بكه‌وێ هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕێگه نادات هه‌ندێ خۆراكی پێویستی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی ئێران ئه‌و بابه‌تانه زیاد له پێویست زۆر بێت ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی خۆراك به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه زیوه.
جگه له‌و كاڵایانه هه‌موو كاڵایه‌كی تر ڕێگه‌پێدراوه هه‌نارده‌ی هه‌رێمو ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكرێ به‌تایبه‌تی ئه‌و كاڵایانه‌ی له ووڵاتانی ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی (به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه) له‌لایه‌ن بازرگانانی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌ی (ترانزێت) تێ ئه‌په‌ڕێنرێ.
به‌ڵام بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌قام گیره نرخی خۆراك جێگیره جگه له هه‌ندێ بابه‌تی وه‌كو ته‌ره‌كاڵ ته‌ماته‌و هاوشێوه‌كانی جار جار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م نرخیان به‌رزده‌بێته‌وه‌و دائه‌به‌زێ هه‌موو كاڵایه‌كی تر وه‌كو پۆشاك‌و بابه‌ته خۆراكیه‌كانی وه‌كو ڕۆن‌و برنج‌و شه‌كرو چاو بابه‌ته‌كانی پاكه‌ره‌وه‌و شیره‌مه‌نیو گۆشت نرخه‌كانیان جێگیره زیاد له پێویست له بازاڕدا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو جاران نیه بازاڕه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه كراوه‌یه به‌ڕوی هه‌رێمدا.
بازارگانانو هاورده‌كارانی هه‌رێم چالاكانه له‌م بواره‌دا كار ئه‌كه‌ن كۆماری توركیا یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و هه‌نارده‌ی هه‌موو جۆره كاڵا‌و بابه‌ته‌كانی خۆراكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌فراوانی به‌رده‌وامه بازرگانان‌و هاورده‌كارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و بێ هیوایه‌ی به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ووڵاتی به‌دیلدا بگه‌ڕێن به‌ڵكو په‌یوه‌ندی بازرگانان‌و هاورده‌كارانی هه‌رێم ساڵانێكی زۆره په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه داڕشتووه كه بتوانن به‌رده‌وام سه‌قام گیری بازاڕ‌و نرخ جێگیر بێت، ڕێگری كۆماری ئیسلامی له هه‌نارده‌ی هه‌ندێ بابه‌تی خۆراكی كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نیه بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێم.
سه‌دان كۆمپانیای بیانی له بواری بازرگانی گشتی‌و بازرگانی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه چالاكانه ده‌وری خۆیان ئه‌بینن له هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره كاڵا‌و بابه‌تێكی خۆراكی‌و سه‌وزه‌و میوه‌و ته‌ڕه‌كاڵ ئه‌مه جگه له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆماڵی خۆمان گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی به‌شێكی زۆری پێداویستیه‌كانی بازاڕ دابین بكات له میوه‌و سه‌وزه‌و ته‌ره‌كاڵو گۆشتی سورو گۆشتی مریشك‌و هێلكه‌و به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشیه كه به‌رهه‌می ناوخۆیی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته له‌به‌ر ئه‌وه با هه‌موو لایه‌ك دڵنیابێت بازاڕه‌كانی هه‌رێم له رووی نرخ‌و بونی پێداویستیه‌كان سه‌قام گیره پڕۆپاكه‌نده‌ی بازرگانانی هه‌ل په‌رست هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه، به‌ڵام پێویسته لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ته‌واویان هه‌بێت هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی دێته هه‌رێم كوالیتی به‌رزبێت له هه‌مان كاتیشا چاودێری نرخ هه‌بێت.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24