riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت

کوردستان 01:06 PM - 2018-10-22
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ چوارساڵی داهاتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی ده‌بێت بۆ پێشخستنی وڵات و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.

جه‌مال حه‌وێز كاندیدی سه‌ركه‌وتوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  به‌رنامه‌و پڕۆگرامێكی تۆكمه‌مان هه‌یه‌ و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كاری جدی بكه‌ین بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی وڵات، جگه‌ له‌ نه‌وت، په‌ره‌ به‌سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی داهات بده‌ین، كه‌ خۆی له‌ گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تری داهاتدا ده‌بینێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ كه‌په‌ره‌ به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار بده‌ین، چونكه‌ كوردستان له‌و رووانه‌وه‌ گونجاوه‌ و ده‌توانین سودی لێببینین و بیكه‌ین به‌ به‌دیلی نه‌وت و گاز تا له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانین ژیانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و باشتربكه‌ین و خۆشگوزه‌رانی دابینبكه‌ین.

وتیشی: هه‌وڵه‌ده‌ین ئه‌و یاسایانه‌ ده‌ربكه‌ین كه‌ زۆرترین سودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket