بۆچی زۆربه‌ی هاووڵاتییان متمانه‌یان به قوباد تاڵه‌بانی به‌خشی؟
ی.ن.ک 12:35 PM - 2018-10-22.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلول راگه‌یاندو به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌ده‌ستھێنانی 182551 ده‌نگ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مبووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی319912 ده‌نگ توانیوێتی 21 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
هاووڵاتییان متمانه‌یان به به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه
به‌پێی راوبۆچوونی چاودێران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاووڵاتییان به گشتی متمانه‌و باوڕیان به به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه، كه له ئاینده‌دا ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داوێتی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت جێبه‌جێیان بكات، چونكه یه‌كێتی تاكه حزبی كوردستانه كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه به دروشمی ئارامی.. هه‌لی كار.. خزمه‌ت، بۆ هاووڵاتییان بانگه‌شه‌یه‌كی ئارامی به‌ڕێكردو ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه، كه یه‌كێتی ته‌نها به قسه‌ی بریق و باق و بێ كردار به‌ڵێنی نا لۆجیكی نادات به خه‌ڵكی كوردستان كه ته‌نها به‌س قسه‌و دروشمبێت و نه‌توانێرێت جێبه‌جێبكرێت، بۆیه به‌ڵێنێك به هاووڵاتییانی خۆی ده‌دات كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت، ئه‌مانه به‌شێكبوون له هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا، هه‌روه‌ها رابردوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه‌و كه له رابردودا ئه‌م حزبه چ قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی داوه‌و خه‌باتێكی زۆری له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان كردووه، له‌وپێناوه‌شدا قوربانی به ده‌ستكه‌وت و به‌ژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی خۆی داوه‌و له سه‌رده‌می ئێستاشماندا چه‌ندین قوربانی به ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی داوه له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و به‌ژه‌وه‌ندی گشتی وڵات‌دا، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار سازشی كردوه كه زۆرجار زیانی به خودی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی گه‌یاندوه، كه ئه‌مه بۆخۆی یه‌كێك بووه له‌و هۆكارانه‌ی كه هاووڵاتییان متمانه‌یان به كێتی هه‌یه وه‌ك تاكه حزبی كوردستان كه بتوانێت خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات و ئارامی بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.
زۆرترین كه‌س متمانه‌یان به یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی هه‌یه
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه زۆرترین كه‌س له كوردستان متمانه‌یان به یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی هه‌یه كه بتوانێت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێبكات، هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن گه‌ردی رۆژنامه‌نووس وتی: قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك كه‌سایه‌تی كه كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه كه ئه‌مه بۆ خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی به خودی قوباد تاڵه‌بانی به‌خشیوه لای خه‌ڵك، به‌وه‌ی كه ئه‌و كوڕی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی كورده كه هه‌ر گیز له بیرناكرێت، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق و جیهانیش، هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی كه‌سێكه كه پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه‌و خاوه‌نی عه‌قڵییه‌تێكی پێشكه‌وتووتره‌و رابردو ئه‌زموونێكی پاكی هه‌یه، به‌رده‌ر له‌وه‌ش قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌ت هه‌رێم پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌بووه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا كاره‌كانی شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵك متمانه‌یان پێی هه‌بێت و زۆرتین كه‌س ده‌نگی پێبدات، چونكه هه‌موومان ده‌زانین قوباد تاڵه‌بانی كاتێك پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌بووه، هه‌وڵی جددی و گه‌وره‌ی داوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌گشتی له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه له حكومه‌ت و وڵات‌دا كردوه‌یه‌تی و هه‌وڵی بۆداوه، به‌تایبه‌ت پڕۆژه چاكسازییه‌كانی له حكومه‌تدا، وه‌ك نه‌هێشتنی دوو مووچه‌ی و بندیوار‌و زۆر شتی تر كه له چوارچێوه‌ی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بوون له حكومه‌تدا، كه ئه‌مانه ئه‌زموونی زۆر باشبوون له‌رابردودا بۆ قوباد تاڵه‌بانی كه بتوانێت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و زۆرترین هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی خۆیانی پێبده‌ن.
تیمێكی سه‌ركه‌وتوو هۆكاربوو
هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن وتیشی: یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ تیمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تیمێكی زۆر ئه‌كتیڤ و لێهاتوون و له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانیان كه‌مپینێكی گه‌وره‌ی بۆ بكه‌ن له هه‌موو كوردستان رۆڵی زۆر باشببینن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتی به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كه ئه‌مه بۆ خۆی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتیشی: هه‌موومان ده‌زانین خه‌ڵكانێكی زۆر له هه‌رێم متمانه‌ی خۆیان به قوباد تاڵه‌بانی و یه‌كێتی داوه، به‌ڵام لێره‌دا خه‌ڵكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی تردا به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان بكات بزانێت تا چه‌ند به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێكردوه، كه به خه‌ڵكیانداوه.
ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی خۆیان به قوباد تاڵه‌بانی داوه له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه هاووڵاتی رێژین محه‌مه‌د وتی: قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی زۆره كه گه‌نجێكی وه‌ك قوباد تاڵه‌بانی به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتووبووه‌و توانیوێتی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یه‌كی زۆریان به قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه كه بتوانێت كار بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه دابین بكات، چونكه ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی خۆیان به قوباد تاڵه‌بانی داوه له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان، به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاربوو كه بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگابوو بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها وتی: پێم وایه قوباد تاڵه‌بانی ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داوێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بتوانێت جێبه‌جێیان بكات، چونكه هه‌م ئه‌زموونی پێشووی له كاره‌كانی له حكومه‌ت كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه، چ خزمه‌تێكی به خه‌ڵك كردوه دیاره، هه‌روه‌ها ئه‌وبه‌ڵێنانه‌شی كه به هاووڵاتییانی كوردستانی داوه له كاتی بانگه‌شه‌دا خه‌ڵكی متمانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه جێبه‌جێده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی هه‌م لۆجیكین و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنیان هه‌یه، هه‌م ئه‌زموونی رابردوی له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاكسازیی له سیستم و حكومه‌ت شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌توانێت جێبه‌جێیان بكات.
رابردوو سه‌لماندی یه‌كێتی تاكه هێزه بتوانێت ئارامی دابین بكات
ئه‌و هاووڵاتییه وتیشی: پێشتر هێزی تر‌و كاندیدی تر هه‌بوون كه له كاتی هه‌ڵبژارنه‌كاندا به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌و قه‌به‌یان به خه‌ڵك ده‌دا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچیان جێبه‌جێ نه‌ده‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی قسه‌ی بریق و باق بوون و هیچی تر، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌وه‌ی دووپاتده‌كرده‌وه، كه ئه‌و به‌ڵێنێك نادات كه لۆجیكی نه‌بێت و قابیلی جێبه‌جێكردن نه‌بێت، بۆیه ئه‌وه هۆكارێكی كاریگه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵك متمانه به قوباد تاڵه‌بانی بدات.
هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به دروشمی (ئارامی.. هه‌لی كار.. خزمه‌ت) هاته‌پێشه‌وه، كه رووداوه‌كانی رابردو ده‌ریخست كه ئه‌وه ئه‌و هێزه راسته‌قینه‌یه یه‌كێتییه كه ده‌توانێت ئارامی.. هه‌لی كار.. خزمه‌ت) بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، چونكه پێشتر متمانه‌یان به‌هه‌ندێ هێزی تردا ده‌ركه‌وت كه توانای ئه‌وه‌یان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌س به یه‌كێتی ده‌كرێت.
له داواكاریی و كێشه‌كانی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه تێده‌گات
هه‌ڵكه‌وت عه‌لی خوێندكاری زانكۆ رایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵم به‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه، چونكه قوباد تاڵه‌بانی یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده گه‌نجانه‌ی كه به عه‌قڵییه‌تێكی نوێ‌و كراوه‌وه هاتووه‌ته مه‌یدان و كه‌سێكه كه له داواكاریی و كێشه‌كانی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه تێده‌گات، باشترین به‌لًَگه‌ش بۆئه‌وه خودی خۆی به‌رده‌وام له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ گه‌نجان هه‌یه‌و گوێ له پرسیار‌و داواكاریی و معاناته‌كانی گه‌نج ده‌گرێت له‌م وڵاته‌دا، بۆیه‌ش چینی گه‌نجان متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێده‌كه‌ن كه بتوانێت خزمه‌ت به گه‌نج بكات و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات.
PUKmedia ئا: زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23