riklam

ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی خاشقچی-ه‌وه‌ رێكده‌كه‌ون

جیهان 10:18 AM - 2018-10-22
.

.

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوی كوژرانی خاشقچی ئاشكرابكه‌ن.

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22-10-2018 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو ئه‌ردۆگان و تره‌مپ به‌ ته‌له‌فۆن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی گفتوگۆیان كردووه‌، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوی كوشتنی خاشقچی ئاشكرابكه‌ن.

هه‌ر له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌ردۆگان و تره‌مپ باسیان له‌ گرنگی رێككه‌وتنی ئیدلب و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ رێگای مه‌نبج كردوو وسه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی یاسایی دۆسییه‌ی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برنسن و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریش گفتوگۆیان كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ شه‌ممه‌ی رابردوو داواكاری گشتی سعودیه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: جه‌مال خاشقچی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ.

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، 18 هاووڵاتی سعودیی له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ش له‌ كاره‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket