riklam

ئه‌ڵمانیا.. لایه‌نگرو نه‌یارانی كۆچبه‌ران خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن

جیهان 09:55 AM - 2018-10-22
.

.

به‌ به‌شداریی ھه‌زاران كه‌س لایه‌نگرو نه‌یارانی كۆچبه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ندیكاكانی كرێكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارته‌ سیاسییه‌كان به‌ به‌شداریی نزیكه‌ی 10 ھه‌زار كه‌س له‌ شاری درێسدن خۆپیشاندانێكیان له‌ دژی  رێكخراوی (ئه‌وروپییه‌ نیشتمانییه‌كان دژی به‌ ئیسلامكردنی رۆژئاوا) ناسراو به‌ (بیگیدا) ئه‌نجامداوه‌.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌، رێكخراوی (بیگیدا) به‌ به‌شداریی ٥ ھه‌زار كه‌س خۆپیشاندانێكیان له‌ شاری درێسدن ئه‌نجامداوه‌.

پرسی كۆچبه‌رو په‌نابه‌ران خاڵی ناكۆكی نێوان پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاو پارته‌ نه‌یاره‌كانییه‌تی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket