riklam

شای سعودیه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خاشقچی ده‌كات

جیهان 09:33 AM - 2018-10-22
.

.

له‌ به‌رامبه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی ناسراوی سعودیه‌، شای سعودیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خاشقچی كرد.

میدیاكانی سعودیه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعودیه‌و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشیی خۆیان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵی جه‌مال خاشقچی كرد.

ئاژانسی (واس)ی سعودیه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، شای سعودیه‌ و شازاده‌ی جێنشین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح جه‌مال خاشقچی، كوڕی رۆژنامه‌نووسه‌ كوژراوه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان پێگه‌یاندووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا كوڕه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی سوپاسی هه‌ڵوێستی شاو شازاده‌ی جێنشین كردووه‌.

جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ناسراوی سعودی، له‌ رۆژی 2 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی چوونی بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ، ئیتر چاره‌نووسی به‌ نادیاری مایه‌وه‌، هه‌تا له‌ چه‌ند رۆژی دواتردا، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی توركیا ئاشكرایان كرد، خاشقچی له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تی سعودیه‌وه‌ له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌، دوای 18 رۆژیش به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، رۆژی شه‌ممه‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند: خاشقچی له‌ ئه‌نجامی روودانی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌ناوی كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket