riklam

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 08:53 AM - 2018-10-22
.

.

به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێراندا، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 22-10-2018، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 10 به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 79.88 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 19 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 69.31 دۆلار.

 به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و  قورسكردنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و رۆژ به‌رۆژیش به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket