riklam

بۆ یادگارە شیرینەکەی مام

بیروڕا 12:06 AM - 2018-10-22
.

.

وێڕایی سەرنج و تێبینییەکانم لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ، بەپێویستی دەزانم پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم کاندیدەکانی لیستی ( ئارامی ، خزمەت ، ھەلی کار ) بەگشتی و بە تایبەت یادگارییە شیرینەکەی مام ( قوباد تاڵەبانی ) بکەم کە بەپشتیوانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و کادران و جەماوەری یەکێتی نیشتیمانی توانی بە بەدەستھێنانی (١٨٢ هه‌زار ده‌نگ)  وەک بەھێزترین کاندید و سەرۆکی لیست پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستبھێنێ و بەدەنگەکانی شکست بە پلانگێڕی و مئامەرەی ھەندێک کەس و لایەنی سیاسی بێنێت و بیسەلمێنێت چوار ساڵی ڕابردوو جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان بووە و بۆ داھاتووش ئومێدی زیاترمان پێی ھەبێت..

خوازیارم كه‌ قوباده‌كه‌ی مام وەک ھەمیشە دوور لەمزایەدەی سیاسی و بەگیانی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەئاست متمانەی خەڵکی کوردستاندا ئازایانە کار بکات بۆ جێبەجێکردنی دروشم و بەڵێنەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن  ھەرگیز پەرۆشی و شەونخوونی ئەو خەڵکە دڵسۆزە لەبیرنەکرێ کە لەوپەڕی بێئومێدیدا بەرەو سندوقەکانی دەنگدان ڕۆیشتن و بە ئومێدەوە دەنگیان بۆ یەکێتیەکەی مام جەلال دا..

ھیوادار و داواکارم نوێنەرانی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ببنە هه‌وێنی لێك نزیك بوونه‌وه‌ و پێكه‌وه كاركردن له‌ نێوان گشت فراكسێۆنه‌كان له‌ پێناو پاراستنی ماف و سەروماڵی ھاوڵاتیان و به‌ هه‌موو لایه‌كیان بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و شەخسییەکان ..

 

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

٢١-١٠-٢٠١٨

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket