riklam

قادر عه‌زیز: بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هیچ رێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بوو

ی.ن.ک‌‌ 08:06 PM - 2018-10-21
.

.

قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی هیچ رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.

 

قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حوریه‌،رایگه‌یاندوه‌:" یه‌كێتیی لێدوانه‌كه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌سه‌ر بوونی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌،  به‌ڵكو هه‌ر شتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ وترابێت ته‌نها راوێژكاری و گفتوگۆبووه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ دانانی فواد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو پارتی دانیشتنی په‌رله‌مانی له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بایكۆتكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌خولی یه‌كه‌م كاندیده‌كه‌یان دۆڕا، وه‌ بیانوویان ئالیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌بووه‌، كه‌واته‌ بۆچی له‌بنه‌ڕه‌تدا كاندیدیان هه‌بوو؟".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket