riklam

وه‌فدی شیوعی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:38 PM - 2018-10-21
.

.

حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌فدی حزبی شیوعی كوردستان كه‌ هاوڕێ (ئه‌بو كاروان) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد, به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی ,پاش به‌خێرهێنانیان , له‌باره‌ی دۆخی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و دوا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عیراق بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نوێ وبه‌شداری وئاست و پێگه‌ی كورد له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانی عیراق به‌گشتی گفتوگۆ كراو دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی خه‌بات وتێكۆشانی هه‌ردوولا (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وحزبی شیوعی كوردستان ) به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا.

له‌پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵویستی وته‌بایی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی خۆشگوزه‌ران وله‌باریی دیموكراسی و گه‌شه‌كردن وبره‌دان به‌ بازنه‌ی ئازادییه‌كان بۆ گه‌لی كوردستان به‌گشتی.

هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر داڕشتنی نه‌خشه‌ رێگایه‌كی فریادڕه‌س, تا له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابورییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت فه‌راهه‌مكردنی ڕوونی له‌سه‌روه‌ت وسامانی ژێرزه‌مین وسه‌ر زه‌مین به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بخرێنه‌ خزمه‌تی تاك به‌تاكی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket