riklam

به‌ژماره‌.. كورسی و ده‌نگی قه‌واره‌ و كاندیده‌كان

کوردستان 04:37 PM - 2018-10-21
.

.

شه‌وی 20-10-2018 كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێم ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاندو به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌كانیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ پله‌ی دووه‌م دێت و 21 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان چه‌ند حزبێك ئه‌نجامه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێتی له‌ زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كان، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌ و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ئه‌نجامه‌كان قبوڵده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و ده‌نگی كاندیده‌كان، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ به‌راورد به‌ سه‌رۆك لیستی قه‌واره‌كانی دیكه‌ جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌.

001.jpg



ئاماره‌كان به‌ده‌نگ و كورسی


- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 319،912 ده‌نگ ،21 كورسی

- پارتی دیموكراتی كوردستان 686،070 ده‌نگ،  45 كورسی

- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 186،903 ده‌نگ،  12 كورسی

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی 109،494 ده‌نگ، 7 كورسی

- به‌ره‌ی ئیسڵاح،79،434 ده‌نگ، 5 كورسی

- نه‌وه‌ی نوێ 127،115  ده‌نگ، 8 كورسی

- لیستی سه‌رده‌م 15،581  ده‌نگ، 1 كورسی

-ئازادی   8،063  ده‌نگ، 1 كورسی

 

77.jpg


قوباد تاڵه‌بانی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌
له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی كاندیده‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.

 قوباد جه‌لال حسامه‌دین نوڕه‌ڵا سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، 182.551 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ زۆرترین ده‌نگه‌ به‌ به‌راورد به‌ سه‌رۆكی لیست و كاندیده‌كانی دیكه‌.


 كۆمسیۆن نزیكه‌ی 120 هه‌زار ده‌نگ پۆچه‌ڵده‌كاته‌وه‌

هه‌ر له‌و  كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی كۆمسیۆندا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كرا،" 119 هه‌زارو 917 ده‌نگ پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 96 بنكه‌ی ده‌نگدان، كه‌ 11یان له‌دهۆك و 27 له‌سلێمانی و 69 له‌ هه‌ولێرن.

به‌ژماره‌.. ده‌نگی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی یه‌كێتی
 
1- قوباد جه‌لال حسامه‌دین نوره‌ڵا  182.551 ده‌نگ

2-بێگه‌رد دڵشاد شوكره‌ڵڵا  8.097 ده‌نگ

3- رێواز فایه‌ق حسێن محه‌مه‌د 5.982 ده‌نگ

4- شنۆ عشقی عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د 5.534 ده‌نگ

5- رۆژان محه‌مه‌د كه‌ریم عیسا 5.296 ده‌نگ

6- جه‌مال حه‌وێز مسته‌فا خزر 3.900 ده‌نگ

7- زیاد جه‌بار محه‌مه‌د قادر 3.783 ده‌نگ

8- عوسمان كه‌ریم سوار حه‌مه‌د 3.765 ده‌نگ

9- سه‌ركۆ ئازاد حسێن محه‌مه‌د 3.560 ده‌نگ

10- هه‌ژان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا 3.358 ده‌نگ

11- عه‌باس فه‌تاح ساڵح فه‌تاح 3.358 ده‌نگ

12-فه‌یسه‌ڵ عه‌باس عه‌وڵا عوسمان 2.909 ده‌نگ

13- لوقمان حه‌مه‌د حاجی مسته‌فا 2.721 ده‌نگ

14- هێرش حه‌سه‌ن حه‌مه‌د فه‌قێ عه‌بدوڵا 2.695 ده‌نگ

15- هاوڕێ په‌نا محه‌مه‌د فه‌قێ عه‌بدوڵا 2.602 ده‌نگ

16- شه‌مۆڵ عه‌شرین سابر میره‌ 2.558 ده‌نگ

17- باڵانبۆ محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د 2.476 ده‌نگ

18- كاروان عه‌بدولڕه‌حمان قادر 2.434 ده‌نگ

19- زكری ئه‌حمه‌د ئیسماعیل عومه‌ر 2.277 ده‌نگ

20- عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د عه‌لی كاكه‌وڵا 2.216 ده‌نگ

21- سه‌لمه‌ فاتیح تۆفیق محه‌مه‌د 1.719 ده‌نگ


زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆمسیۆن زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان سه‌رۆكی لیسته‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه‌، كه‌ زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1_ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان _ 182 هه‌زار و 551 ده‌نگ.

2_ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ _ 106 هه‌زار و 289 ده‌نگ.

3_ عه‌لی حه‌مه‌ سا‌ڵح سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان _ 91 هه‌زار و 934 ده‌نگ.

4_هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان _ 47 هه‌زار و 436 ده‌نگ.

5_ سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی _ 42 هه‌زار و 459 ده‌نگ.

6_ شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح _ 11 هه‌زار و 70 ده‌نگ.

جیاوازی ده‌نگی سه‌رۆكی لیست و كاندیدی دووه‌می لیسته‌كان
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن له‌ زۆربه‌ی لیست و قه‌واره‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر جیاوازی له‌ نێوان ده‌نگی سه‌رۆكی لیست و كاندیدی دووه‌م هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1_ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 182 هه‌زار و 551 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م 8 هه‌زار و 97 ده‌نگه‌ و جیاوازی ده‌نگه‌كانیان نزیكه‌ی 173 هه‌زار ده‌نگه‌.

2_ سه‌رۆكی لیستی پارتی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 47 هه‌زار و 436 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م 32 هه‌زار و 322 ده‌نگه‌ و جیاوازی ده‌نگه‌كانیان نزیكی 15 هه‌زار ده‌نگه‌.

3_ سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 91 هه‌زار و 934 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م  ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 13 هه‌زار و 919 ده‌نگه‌ و جیاوازی نێوانیان نزیكی 77 هه‌زار ده‌نگه‌.

4_ سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 106 هه‌زار و 289 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 2 هه‌زار و 207 ده‌نگه‌ و جیاوازی ده‌نگه‌كان نزیكه‌ی 104 هه‌زار ده‌نگه‌.

5_ سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 42 هه‌زار و 459 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 19 هه‌زار و 143 ده‌نگه‌ و جیاوازی ده‌نگه‌كان نزیكه‌ی 23 هه‌زار ده‌نگه‌.

6_ سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 11 هه‌زار و 70 ده‌نگه‌ و كاندیدی ده‌رچووی دووه‌م ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 9 هه‌زار و 983 ده‌نگه‌ و جیاوازی ده‌نگه‌كان نزیكه‌ی هه‌زار ده‌نگه‌.

ئه‌و كاندیدانه‌ی به‌كه‌متر له‌‌ هه‌زار ده‌نگ بوونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار
له‌ناو ناوی كاندیدانی ده‌رچووی لیست و قه‌واره‌كان ژماره‌یه‌ك كاندید به‌ كه‌متر له‌ هه‌زار ده‌نگ ده‌رچوون كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1_ شادی نه‌وزاد كاندیدی نه‌وه‌ی نوێ _ 561 ده‌نگ

2- گوڵستان سه‌عید كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان _ 825 ده‌نگ

3_ شوكرییه‌ سمایل كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی _ 955 ده‌نگ

4_ روبینه‌ ئویلمك كاندیدی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی _ 815 ده‌نگ

5_ ئازاد ئه‌كره‌م لیستی میلله‌ت _ 346 ده‌نگ

6_ ئایدن مه‌عروف لیستی به‌ره‌ی توركمانی _ 866 ده‌نگ

7_فه‌رید یه‌عقوب لیستی رافیده‌ین _ 869 ده‌نگ

8_ كلارا عودیشو لیستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری _ 678 ده‌نگ

9_ فاهیك كه‌مال لیستی قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن _ 615 ده‌نگ

زۆرترین و كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگی كاندیدان

له‌ لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی كه‌ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یه‌ به‌ جیاوازی نزیكه‌ی 75 هه‌زار ده‌نگ له‌پێش هه‌موو كاندیدی لیسته‌كانه‌وه‌یه‌ و 182 هه‌زار و 551 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگیش ئازاد ئه‌كره‌م كاندیدی لیستی میلله‌ت به‌ده‌ستی هێناوه‌ كه‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 346 ده‌نگه‌.

وته‌بێژی یه‌كێتی: سه‌رباری تێبینییه‌كان ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ین
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رباری تێبینییه‌كان، یه‌كێتی وه‌ك به‌رپرسیارێییه‌ك و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ڕازییه‌ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: سه‌رباری تێبینییه‌كان یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕازییه‌.

وتیشی: یه‌كێتی ده‌رگای كراوه‌یه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی وتی: له‌گه‌ڵ پارتی ده‌یان ته‌نگژه‌یان پێكه‌وه‌ به‌ڕێكردوه‌ و ئیداره‌دانی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر شانی یه‌كێتی و پارتییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پشكی لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: جارێ زووه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پشكی لایه‌نه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

002.jpg



چوار كۆمسیار ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ بابه‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30-9-2018 ئه‌نجامی كۆتایی نین و پڕه‌ له‌ كه‌موكورتی و ناته‌واوی.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئیمزای هه‌ریه‌ك له‌عه‌بدولسه‌مه‌د خزر و د. ڕێزان حه‌مه‌ ڕه‌شید له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئیسماعیل خورماڵی له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی و شیروان زرار له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و په‌سه‌ندی ناكه‌ن.

راشیانگه‌یاندوه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی 19-10-2018 ی كۆمسیۆن به‌بێ ئه‌جێندای پێشوه‌خته‌ بۆ وه‌رگرتنی رای ئه‌ندامان بووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێچكه‌ی یاسایی خۆیدا نه‌رۆیشتووه‌ و به‌بێ گوێدان به‌ داخوازییه‌كانیان خراوه‌ته‌ ده‌نگدان و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێندراوه‌.

دره‌نگانێكی شه‌وی 20-10-2018 دوای زیاتر له‌ 20 رۆژ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندو رێژه‌ی ده‌نگی قه‌واره‌ و كاندیده‌كانی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی بڵاوكرده‌وه‌و 111 كه‌س بۆ ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket