زانیاری ورد له‌سه‌ر كونكردنی بۆرییه نه‌وته‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
ئابوری 03:51 PM - 2018-10-21.
به‌پێی به دواداچوونه‌كانی ژیان ئه‌و گروپه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمیان كونكردوه به هاوكاری شاره‌زایه‌كی تورك بووه‌و به چه‌ندین ساڵ له‌ومه‌به‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجامدراوه‌و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ش پێشتر دۆسیه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دزینی نه‌وت له سنووری ره‌بیعه‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشیان له‌سه‌ربووه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وكاتی په‌رله‌مان كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تیان كردبوو گه‌وره‌ترین ناوچه كه بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش تێدا كراوه، ناوچه‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك له سنووری پارتی دیموكراتی كوردستان، كه بازرگانیكردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش هه‌مووی له‌م رێگه‌یه‌وه بووه.
ژیان زانیویه‌تی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كونكردنی بۆڕی نه‌وت ده‌ستگیركراون ئه‌و كاتیش تۆمه‌تباربوون به بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌پرسی بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێكهاتبووله پرسی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش به‌بێ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و ئاشكراكردنی سزای هیچكام له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌و پرسه‌یان داخست و دواتر هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ به ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو "بڕیاری حكومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك بێت و له هه‌ر شوێنێك بێت تێوه‌گلابێت، ده‌درێته دادگا و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش تا ئێستا 11 كه‌س گیراون"، به‌ڵام له رۆژی 27ی تشرینی دووه‌م وه‌زیری ناوخۆ به لێژنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "4 كه‌سی تر گیراون و چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی گیراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گه‌یشتووه‌ته 15 كه‌س".
بڕیاری حكومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك بێت و له‌هه‌ر شوێنێك بێت تێوه‌گلابێت، ده‌درێته دادگا و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش تا ئێستا 11 كه‌س گیراون
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ی ده‌ستگیركراون پێشتر سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی نه‌وتی 48 بیری ناوچه‌ی "عه‌لیكۆك"ه‌ی كردوه له سنووری ناحیه‌ی ره‌بیعه، كه له دوای هاتنی داعش لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه چۆڵ‌كرابوو.
پێشتریش له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی 83 ته‌نكه‌ره نه‌وت له بیره‌كانی عه‌لیۆكه بۆ كۆمپانیای كار لیژنه‌یه‌كی دوو كه‌سی به ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنرا، داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت ده‌ركه‌وت كه ئه‌و بیره نه‌وتانه له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌فڕۆشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وكات ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌ڵێنی به یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دابوو راستیه‌كه بخاته‌ڕوو، به‌ڵام دواتر هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داو كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش بێ ئه‌نجام ده‌رچوون.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی ژیان ئه‌و گروپه‌ی كه له 6ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه ده‌ستگیركران، به تۆمه‌تی كونكردنی بۆڕی نه‌وت هه‌رێم شه‌ش كه‌س زیاترن ئه‌و زانیاریانه‌ی له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاتووه راست نییه‌و ته‌نها بۆ راگه‌یاندن بووه، چونكه به‌پێی لێكۆلێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌و مه‌سه‌له تێوه‌گلاون كه له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مام ناوه‌نددان.
هه‌روه‌ها زانراوه كونكردنی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم له 10 شوێنی جیاوازبووه له سنووری ناحیه‌ی كه‌وگۆرسك له قه‌زای خه‌بانی پارێزگای هه‌ولێر تاوه‌كو پارێزگای دهۆك، واته به درێژایی تێپه‌ربوونی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم له‌و سنووره‌دا بووه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی گروپه‌ی ده‌ستگیركراوه پێشتر سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی نه‌وتی 48 بیری ناوچه‌ی "عه‌لیكۆك"ه‌ی كردوه له سنووری ناحیه‌ی ره‌بیعه.
لێكۆڵێنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كونكردنی بۆری نه‌وت له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بازرگان و چه‌ند به‌رپرسێكی سیاسی و دوو ئه‌فسه‌ری ئاسایش به پله‌ی نه‌قیب كراوه، به هاوكاری كه‌سێكی شاره‌زا به ره‌گه‌ز تورك و كونكردنی ئه‌وبۆڕیانه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانانی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا بووه.
ئه‌و گروپه‌ی به كاره‌كه هه‌ستاون به هاوكاری شاره‌زا توركه‌كه، ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بووه، شوێنی كونكردنی بۆڕییه‌كان له‌گه‌ڵ شوێنی باركردنی نه‌وت خاو به ده‌یان كیلۆمه‌تر دووربووه‌و رۆژانه‌ش ئه‌و ته‌نكه‌رانه هامووشۆی یه‌ك شوێنیان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌رجاره‌ی چوونه شوێنێك له‌و شوێنانه‌ی كه بۆڕییه‌كانی لێ كونكراوه، تاوه‌كو كه‌س گومانیان لێنه‌كات.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و گروپه‌ی ده‌ستگیركراون دانیان به‌تاوانه‌كانیان داناوه‌و هێشتا ژماره‌یه‌كیشیان كه تۆمه‌تبارن ده‌ستگیرنه‌كراون، ڕۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌میش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه كۆبۆته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌ستگیركراون له شوێنێكی تایبه‌ت و نادیار لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بارزان قه‌ساب، كه برای نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌و جێگری تاریق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێره، هه‌روه‌ها هێرشه ره‌ش كه به‌رپرسی به‌شی حه‌ره‌كاتی ئاسایشی هه‌ولێره، ئه‌و دوو كه‌سه‌شی تێدا بووه، به‌ڵام پارتی نایه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وان تێوه گلێنێت، چونكه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له‌بواری ئه‌منیدا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات.
بارزان كه رۆشتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پاشنیوه‌ڕی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ڤییه‌نناوه له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ هه‌ولێر.
(ه) كه ئه‌فسه‌ره له‌به‌شی حه‌ره‌كاتی ئاسایشی هه‌ولێر‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سنوری قه‌زای شێخانه له‌بنه‌سه‌ڵاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێیه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی 83 ده‌فته‌ر دۆلاری پێ گیراوه.
(ب.خ) كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی بنه‌سڵاوه، نیشته‌جێی بنه‌سڵاوه‌یه، كوڕه‌كه‌شی ده‌ستگیر كراوه، ئه‌و دووانه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی (ف، و - ز.ی) له‌بۆرسه‌دا بازرگانی نه‌وت ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كه له‌شێخان بۆرییه‌كی نه‌وتیان كون كردووه (ئه‌و بۆریه نه‌وته‌ی كه ده‌چێت به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان له‌توركیا) و ده‌ست به‌فڕۆشتنی نه‌وت كراوه.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای كار به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و شوێنانه كردووه كه نه‌وتی لێوه ده‌دزرێت‌و راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاماده كردووه‌و نووسراوی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌و ده‌زگای پاراستن كردووه.
(ش،ب) كه پێشتر به‌رپرسی كۆمپانیای كار بووه، 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوی دوورخستنه‌وه له‌كاره‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت‌و دواتر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێت‌و له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌و كه‌سێك به‌ناوی (غ،ف) دانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره له‌داهاتوودا دوو كه‌سی بارزانی بۆ سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای كار و رایكردنی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه دابنرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان (ز،ی) له‌نزیك گوندی ئیتاڵی له‌هه‌ولێر كه دوو ئۆتۆمبێلیان پێ ده‌بێت ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به پاراستن خۆی له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی (ز) ده‌دات تا نه‌توانێت له‌ده‌ستیان رابكات، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هه‌ڵهاتوون‌و 85 ده‌فته‌ر دۆلاریان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
دوای ده‌ستگیركردنی (ز) هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی له‌رێگه‌ی كه‌سێكی نزیكی و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی پارتی (كه‌ناوه‌كانیان له‌لای ژیان پارێزراوه) چڕده‌كرێته‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئازادكردنی داواكاریی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی بارزانی كراوه، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌شی بۆرییه‌كه‌ی كون كردووه بڕی شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له‌پێشتردا هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكیان راگه‌یاند كه كاریان ئاڵوگۆڕی دراو بووه، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر بوون‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داعش بووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه كاریان سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وته فڕۆشراوه‌كه بووه‌و پاره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.
دوو كۆمپانیای باوه‌ڕپێكراوی ئاڵوگۆڕی دراویش (كه ناوه‌كانیان له‌لای ژیان پارێزراوه) له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌ولێر كه جێگه‌ی متمانه‌بوون كاریان سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ی فڕۆشی نه‌وته‌كه بووه هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركراوه كه پێشتر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وا بڵاویان كردۆته‌وه كه ئه‌مانه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ تیرۆر‌و داعشدا هه‌بووه.
له‌باشوری شێخان و له‌نزیك گوندی شێف شیرین بۆری نه‌وت كون كراوه‌و بۆ ناو به‌نزینخانه‌یه‌كی نایاسایی‌و گه‌ڕۆك گوازراوه‌ته‌وه‌و له‌وێوه به ته‌نكه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ساغ كراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر كونكردنی ئه‌و بۆریه‌ی نه‌وته‌ی شێخان چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراوون، كه هه‌ریه‌ك له (ا و ر)ی تێدایه‌و (ا) له‌ناو هێزه‌كانی ئاسایشی پارتیدایه له‌سنوره‌كه، به‌ڵام (ر) كاسبكار بووه‌و خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه بووه‌و له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كانیش كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب هه‌یه كه هاوكارییان كردون.
PUKmedia / له هه‌فته‌نامه‌ی ژیان-ه‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22