riklam

كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی كێشه‌ی كاره‌بای له‌عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كات

ئابوری 03:24 PM - 2018-10-21
.

.

گه‌وره‌ كۆمپانیای"سیمنس"ی ئه‌ڵمانی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌كێشه‌ی كاره‌بای عیراق ده‌هینێت و هه‌زاران هه‌لی كاریش له‌ وڵاتدا ده‌ره‌خسێنێت، گرێبه‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ یه‌ك ملیار دۆلاره‌و له‌چوارساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌كرێت.

ئه‌گه‌رچی خودی "دۆنالد ترامپ"ی سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فشارێكی زۆری له‌سه‌ر عیراق دروستكرد تا له‌بنیاتنانه‌وه‌ی كاره‌بای عێراقدا پشت به‌كۆمپانیای جه‌نرال ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی ببه‌ستێت، به‌ڵام دواجار به‌بڕی یه‌ك ملیار دۆلار له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای"سیمنس"ی ئه‌ڵمانی كه‌وته‌وه‌و سیمینس توانی له‌و ململانێیه‌دا سه‌ركوتوبێت و له‌باره‌گای  سه‌ره‌كی گروپی گه‌شه‌پێدانی وزه‌ له‌میونشنی ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستی نێوان سیمینس و عیراق له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ردوو لاوه‌ ئیمزاكراو دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوانیان راگه‌یه‌نرا.

كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌چوار ساڵی داهاتوودا 11گیگاوات وزه‌ی كاره‌بای عێراق زیاد ده‌بێت كه‌ده‌كاته‌ نیوه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه‌و به‌پێی زانیاریه‌كانی گه‌وره‌ كۆمپانیای سیمینس 23 ملیۆن عێراقی ده‌توانن به‌متمانه‌ی ته‌واوه‌وه‌ سود له‌و وزه‌ی كاره‌بایه‌ وه‌رگرن.

ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ هه‌وڵی زۆریداو فشاری زۆریشی خسته‌ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی تا ئه‌و گرێبه‌سه‌ته‌ بكاته‌ به‌ختی گه‌وره‌ كۆمپانیای جه‌نراڵ ئه‌لكتریك، به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌به‌رده‌م پێگه‌ی "سیمنس"ی ئه‌لمَانیدا مایه‌پوچ بوو كۆمپانیای سیمنس جگه‌ له‌دابینكردنی ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ توناكانی خۆی فراوانتر ده‌كات و به‌ڵێنی داوه‌ پشتگیری له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات وده‌یان هه‌زار بواری كاركردنی نوێ بڕه‌خسێنێ وخوێندكاو نه‌خۆشخانه‌كان فراوانتر بكات، وه‌ك به‌شێك له‌پایه‌ گرنگه‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ له‌م باره‌یه‌وه‌"جیوی كه‌یسێر"ی سه‌رۆكی كۆمپانیای"سیمنس"وتی، قه‌باره‌ی داواكاریه‌كان له‌ملیارێك زیاتره‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت سودی هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌لێنه‌ زۆرانه‌ی له‌و تۆرباینانه‌دا هه‌یه‌ كه‌وزه‌ ده‌گوازنه‌وه‌و به‌رهه‌می دێنن و به‌هۆی دابه‌ش بونی نادروسته‌وه‌ قه‌یرانی وزه‌ی دروستكردوه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیدا ARD هاتووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عیراق یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست كه‌می كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنن وله‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوشدا كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌شاری به‌سره‌ كه‌ش وهه‌وایه‌كی توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێك به‌وهۆیه‌وه‌ كوژراو ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.

راپۆرته‌كه‌ ده‌شڵێت، بنیاتنانی تۆڕێكی كاره‌بای متمانه‌ پێكراو په‌روه‌رده‌و بواری كاركردن وخوێندگاو نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌مانه‌ بنه‌مای گه‌شه‌پێدانی هه‌ر وڵاتێكن.
به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه‌له‌ڕابردودا دوچاری شه‌رو ماڵوێرانی بوه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌كاتی داگیركاری عێراقدا له‌لایه‌ن وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس راشیگه‌یاند، به‌ڵێنه‌كان نابێته‌ به‌ڵێنی بێ كرده‌وه‌ به‌ڵكو به‌دواداچون ده‌كات وده‌سپێكی هه‌نگاوه‌كانیش به‌ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ كچان و كوڕانی عیراق ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له‌بنیاتنانه‌وه‌و ڕه‌خساندنی هه‌لیكارو به‌رده‌وامی و دروستكردنی ئه‌زمونی پسپۆڕی له‌ئیداره‌دان و به‌رێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌عیراقدا.


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

kaeser-siemens-101~_v-videowebl.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket