riklam

باخەكانیان نزیكی یەكە

بابەتی گۆڕاو 03:01 PM - 2018-10-21
.

.

باخەكانیان نزیكی یەكە

2018-10-18   

ـ دەی جارێ‌ خوا.. خواحافیز خواحافیز… فەرموو كەلـلەپووت.
× قوربان گیان خەجاڵەتم تەلەفونەكەم پێ‌ بڕیت… توخوا ببوورە ناوەخت هاتم.
ـ بەعەكسەوە.. لەوەختێكی زۆر باشدا هاتی نەجاتت دام. بەڕاستی كابرایەكی سەیرە.. وی..!
× فیڕنەگولە بوو؟
ـ نا.. زەلامێكی تر بوو.. ناموبارەكە خۆی بە پێشكەوتوخواز ئەزانێ‌ كەچی بە هاوژینەكەی ئەڵێ‌ ماڵەوە.
× ماڵەوە!! ها ها ها.. بەڕاستی سەیرە… بەڵام لەسەرێكیشەوە ناهەقی نییە ئوستاز.
ـ چۆن ناهەقی نییە؟!
× لەبەرئەوەی ژنی ئێستاش بەو نەوعەی جاران سەیری مێردەكەی ناكات.
ـ ئەی چۆن سەیری ئەكا؟
× بەگم ژنی ئێستا مێردی هەر بۆ هین ئەوێ‌.. هەر بۆئەوەی سیسركی پێ‌ بكوژێ‌.
ـ دەگ مانگوو بیت بۆ خۆت و مولاحەزەت.. وتم ئاخۆ ئێستا چ شەكرێك ئەشكێنێ‌!.. پیف لەو قسەیە.
× ئوستاز من بەس لای تۆ قەدرم نییە، ئەگینا ئەو عالەمە خواخوایانە دانیشن گوێم لێ‌ بگرن.
ـ مەسەلەن كێ‌ خواخوایەتی؟
× ناویان ناڵێم.. ئیجاب ناكا.. بەس هەموویان ئینسانی باشن.
ـ تۆ بە ئینسانی باشیان ئەزانی ئەگینا ئینسانی باش نین، بەڵام مەجالیان نەبووە قوڕمساغییەكەیان دەربخەن.
× مەجالیان نەبووە قوڕمساغییەكەیان دەربخەن؟
ـ بەڵێ‌ مەجالیان نەبووە.
× باشە گەورەم تۆ مەسئولییەتی ئەو قسەیە هەڵئەگری؟؟
ـ كەلـلەپووت سەد جارم پێ‌ وتی لێرە باسی مەسئول و ئەمانە مەكە.
× عەجایەب!.. بۆچی باسی مەسئول نەكەم؟
ـ لەبەرئەوەی ئیفلاتون لێیان تێناگات.. بڕۆ سەیركە باخەكانیان نزیكی یەكە كەچی مەوقیفیان حەوت فرسەخ لە یەكتری دوورە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket