riklam

كتێبه‌كانی ڕۆمانووس وچیرۆكنووس گه‌لاوێژ له‌به‌رده‌م خوێنه‌ردا

کتێب 04:14 PM - 2018-10-20
.

.

ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ، له‌ وێبسایتی،  galawezh.comبه‌ شێوه‌ی  pdf دانراوه‌وه‌و ته‌وه‌اوی خوێنه‌ران و توێژه‌ران ده‌توانن سوودمه‌ند بن و بریتین له‌ ڕۆمان و چیرۆك و كورته‌ چیرۆك و نۆڤلێت و بیره‌وه‌ری و ئه‌ده‌بی منداڵان و وه‌ڕگێڕان.

 ڕۆژنامه‌نووس ژینۆ عه‌بدولڵا به‌ڕێوه‌به‌ری وێب سایتی galawezh.com ئاشكرایكرد، دوای هه‌وڵێكی بێووچان وله‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به‌شێكی هه‌ره‌ زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆمانووس وچیرۆكنووسی كورد گه‌لاوێژ، كه‌بریتین له‌ (21 ) به‌رهه‌م ،تۆماركرا له‌وێب سایتی گه‌لاوێژ.لێره‌وه‌ خوێنه‌ر ونووسه‌ران وئه‌كادیمیان به‌جیاوازی جێگه‌وه‌ ده‌توانن، به‌شێوازی دابه‌زینی بێ به‌رامبه‌ر،سوود له‌و به‌رهه‌مانه‌ ببینن.ئه‌مه‌ش له‌لایكه‌وه‌ هه‌لێكی گونجاوه‌ بۆ خوێنه‌ر تا له‌نزیكه‌وه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بخوێننه‌وه‌.له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رنج وتێبینی ولێكۆڵینه‌وه‌ی خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ڕیوبه‌ری وێب سایتی galawezh.com  ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بایه‌خدان به‌چه‌مكه‌ گێڕانه‌وه‌گه‌رییه‌كانی گه‌لاوێژ ته‌واو نزیكمان ده‌خاته‌وه‌ له‌ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سیاسی وفیكری وسایكۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژیاوه‌.له‌هه‌مان كاتیشدا ده‌روازه‌یه‌كی ووزه‌به‌خشیشه‌ بۆ پێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فێمینیزم له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا.گومانیش له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ به‌بێ ڕه‌هه‌نده‌ گێڕانه‌وه‌گه‌رییه‌كان ته‌واو لاسه‌نگ ده‌بێت.ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاوێژ تۆمارێكی ئۆنتۆڵۆژی زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كانه‌ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا.گرنگیدان به‌و تۆماره‌ گرنگیدانه‌ به‌شوناسی مێژووی هاوچه‌خی كوردی له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌.ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه‌ به‌جیاوازی ئایدیا.

به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌ بیه‌كانیش بریتین له‌:

-بیره‌وه‌رییه‌ هه‌رگیز له‌بیر نه‌كراوه‌كانی من- به‌شی یه‌كه‌م

-بیره‌وه‌رییه‌ هه‌رگیز له‌ بیر نه‌كراوه‌كانی من- به‌شی دووه‌م

-به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران – به‌رگی یه‌كه‌م

--به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی دلێران –به‌رگی دووه‌م

-كاره‌كه‌ر-نۆڤلێت

-دایك كوڕ-ڕۆمان

-ڕێبوارێكی سه‌رگه‌ردان

-ئه‌فسانه‌ی گه‌لی ناو گردان، چیرۆكی فۆلكلۆری بۆ مێرمنداڵان

-له‌سه‌ر باڵی سیمرخ-ڕۆمان

-بووكی ئاته‌خان- چیرۆك

-گه‌شتی كوردستان –چیرۆك

-سێ كورتیله‌ چیرۆك بۆ مێر منداڵان

-په‌روه‌ندی ئیداری-عه‌زیز نه‌سین-وه‌ڕگێڕان

-پایزو به‌هاری خونچه‌

-اوراق من سیرة زاتیة

-العالم غابة

-اسطورة كلی ناو كردان

-قصص للاطفال

-عابر سبیل هائمة

- نحو كهف الشجعان

-كتلة اتة خان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket