riklam

خیانه‌ت !

بیروڕا 03:47 PM - 2018-10-20
.

.

 ئارێز عه‌بدوڵڵا
دوو سێ رۆژه‌  به‌پێی داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن و لێدوانی سه‌ركرده‌ و به‌رپرسی حزبه‌كان بێ هه‌موو كه‌سێك له‌م وڵاته‌ خائینه‌. ته‌له‌فزیۆنه‌كان،لاپه‌ره‌كانی فه‌یسبوك، رادیۆكان هه‌موویان باس باسی خیانه‌تیانه‌ !.. ده‌بێ باس له‌ خیانه‌ت بكرێ و هه‌میشه‌ خائینان ریسوا بن، به‌ڵام هه‌مووشت به‌ خوێ و خوێش به‌ مانا و كه‌رنگر و ماستیش له‌واده‌ی خۆیان.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌شی له‌به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانی ده‌رو دراوسێ خائینن، چونكه‌ خۆمان به‌رێوه‌ده‌به‌ین و نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیه‌كمان هه‌یه‌؟ ..

ئێستا نه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ گۆرِێیه‌، نه‌برِیاری دادگایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ خیانه‌ت ده‌رچووه‌، نه‌ ده‌زگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌دواداچوونی  خیانه‌ته‌كان گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام، نه‌ شه‌رِی ناوخۆ هه‌یه‌ و ... نه‌و نه‌ ... كه‌چی، هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ین. ئه‌رێ ناكرێ له‌ جیاتی ئه‌و هه‌موو تاوانباركردن و تومه‌تباكردن و ناشیرنكردنی یه‌كتری هه‌ر لایه‌و باس له‌ جوانیه‌كانی خۆی بكا و به‌جوانیش په‌نجه‌ بۆ هه‌ڵه‌ و كه‌موكورِیه‌كانی ئه‌وی تر رادێرێ؟ ... من رِووی قسه‌م له‌ هه‌موانه‌ تكایه‌ ئه‌گه‌ر ره‌حم و به‌زه‌ییه‌مان به‌ خۆشماندا نایته‌وه‌ با ئاگاداری نه‌وه‌كانی داهاتوومان بین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket