ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی ئاینده..
بیروڕا 03:42 PM - 2018-10-20.
ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق..
نه‌وزادی موهه‌ندیس
له ئێستادا كه ته‌نها 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراقدا ماوه، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق گه‌رمترین باسوخواسی له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌موانی سه‌رقاڵكردوه‌و هه‌موانیش له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پشك و زۆرترین پله‌و پۆستی تیادا به‌ده‌ستبهێنن،زۆربه‌شیان ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می ده‌ستخستن و جێگه و پێگه قایمكردنی خۆیان و حیزبه‌كانیاندان نیوهێنده له‌خه‌می سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز عادل عبدالمهدی ڕاسپێردراودا نین و نیوهێنده‌ی تریش له‌خه‌می ئاینده‌ی عیراق و گه‌له‌كه‌شیدا نین،به‌داخه‌وه له عێراقی به‌ناو نوێ‌دا هیچ جۆره ئینتیمایه‌ك و دڵسۆزیه‌ك و ڕاستگۆییه‌ك نه‌ماوه و هه‌موان له‌ململانێیه‌كی شاراوه‌ی ئاشكرادان بۆ زاڵكردن و خۆسه‌پاندن و به‌هێزكردنی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا.عێراقی نوێ پێویستی به كه‌سانی به‌هێز و دیپلۆماتكار و خاوه‌ن بیروڕاو بۆچونی نیشتیمانیانه هه‌یه نه‌ك بیربۆچونی حیزبی و ئاینی و تایه‌فی ته‌سك و بچوك.چونكه عێراقی نوێ و لانی كه‌م بۆ 4 ساڵی ئاینده له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری ناوخۆیی و ناوچه‌یی گه‌وره‌دایه و گه‌لێك ئاڵنگاری ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه كه واپێویست ده‌كات هه‌موان پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ن عێراق له گێژاوی مه‌ترسیه‌كان ڕزگار بكه‌ن و بیپه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌ناری ئارامی ،ئاشكراشه هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌ر و گۆڕانكاری و ئاڵنگاریانه ده‌یگرێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كوردیش هه‌وڵ و هیمه‌تی گه‌وره‌تر و باشتر بدات بۆ ئه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی خۆی قایمتر و به‌هێزتر بكات و ڕێگه‌نه‌دات كه‌نارگیر و په‌راوێز بخرێت.
حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق به‌م دۆخه سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیه زۆر خراپه‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه كه هه‌موانیان پێكه‌وه ده‌بنه ڕێگر و مه‌ترسی بۆ سه‌ری و بۆ سه‌ركه‌وتنیشی له‌ئاینده‌دا،چونكه ئه‌و ئاڵنگاریانه كێشه‌و گرفتی بچوك نین به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و له چاره‌سه‌ر نه‌هاتوون،نا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانرێت ڕێگه چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و واقعی ،به‌ڵكو له‌به‌ر نه‌بوون و كاڵبونه‌وه‌ی متمانه و ڕاستگۆیی و نه‌بونی نیه‌تێكی هه‌قیقی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، چونكه زۆربه به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان خستۆته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عیراق و گه‌لانی عیراقه‌وه.
له‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێز عادل عبدالمهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو و حكوتی نوێش ده‌بێته‌وه له ئاینده‌دا بریتین له:
1.ململانێ سیاسی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
2.نه‌بونی متمانه‌ی ته‌واو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڵێن و كرداره‌كانی حكومه‌ت
3.بوونی ڕق و كین و بێزاریه‌كی گه‌وره له‌نێو جه‌ماوه‌ردا به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ت به‌هۆی نه‌بووونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هاوڵاتیان له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراقدا
4.بوونی گه‌نده‌ڵیه‌كی تا سه‌ر ئێسقان له‌ناو سه‌رجه‌م داموده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی حكومه‌تدا كه ئاسان نیه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بنبه‌ڕبكرێت
5.بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر میلیشیای چه‌كداری جۆراوجۆر كه هه‌موانیان خۆیان به جێگره‌وه‌ی سوپای نیزامی و هێزه ئه‌منیه‌كان داده‌نێن و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه دوور له ده‌ستی حكومه‌ت و كۆنتڕۆڵكردنیشی هه‌روا ئاسان نیه،چونكه هه‌ریه‌كه له‌و میلیشیایانه له‌لایه‌ن هێز و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت.
6.به‌رده‌وامبوونی تارمایی جه‌نگی داعش و تیرۆریستان و بنه‌بڕنه‌كردنیان.
7.كێشه و گرفتی سیاسی و ئابوری و سنوری و ئه‌منی و ئاوی له‌نێوان عێراق و وڵاتانی ده‌رودراوسێ له‌لایه‌ك وه‌ك ئێران و توركیا و سوریا و سعودیه و ..هتد.
8. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بوونی كێشه و گرفت له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز و خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
9.كێشه‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه تێكچڕژاوه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌یی و زلهێزه‌كان كه هه‌موانیان عێراقیان كردۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان و له‌سه‌ر حسابی خاك و گه‌لانی عێراق درێژه به ململانێكانیان ده‌ده‌ن.
هه‌ربۆیه به‌ڕێز عادل عبدالمهدی و كابینه حكومیه‌كه‌ی له ئاینده‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌م ئاڵنگاریانه ده‌بنه‌وه‌و ساناش نیه كه بتوانن هه‌موانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن،هه‌ربۆیه پێویست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موان ڕاستگۆیانه و هیه‌متێكی دڵسۆزانه بنوێنن بۆ پشتیوانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و ته‌نها هه‌ڵپه‌ی پله‌و و پۆستیان نه‌بێت و نه‌كه‌ونه داونانه‌وه و پیلانگیڕی دژی حكومه‌ت وه‌ك چۆن له ڕابووردودا كاریان كردوه و عێراق و گه‌لانی عێراقیان به‌م ڕۆژگاره سه‌خت و دژوار و پڕ نائومێدیه گه‌یاندوه.
حكومه‌تی ئاینده ده‌بێت حكومه‌تێكی گشتگیر‌و به‌هێز و به‌توانا بێت،حكومه‌تی كه‌مینه و زۆرینه نه‌بێت،حكومه‌تی ئاینی و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكرا نه‌بێت،حكومه‌تی هه‌موان و بۆ هه‌موانیش بێت،حكومه‌تێك بێت ڕێز له بنه‌ماكانی هاوڵاتیبوون و توانا و لێوه‌شاوه‌ییو كه‌سی و ومافه‌كانی مرۆڤ بگرێت،حكومه‌تێك بێت دوور له ملانێ ناڕه‌وا سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌كان بێت،حكومه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراق بێت ،حكومه‌تێكی ده‌ستوری بێت و ڕێز له ماده و بڕگه ده‌ستوریه‌كان بگرێت،حكومه‌تێك بێت یاسا تیایدا سه‌روه‌ربێت به كرداره‌كی نه‌ك ته‌نها وه‌ك دروشم به‌رزبكرێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه كاتێك حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق به یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری ڕوانیه ته‌واوی پێكهاته‌و هاوڵاتیانی عێراق ئه‌و كات هه‌موان هه‌ست به ئارامی و ڕۆشنی ئاینده‌ی خۆیان و نه‌وه‌كانیشیان ده‌كه‌ن و ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه پاڵپشت و پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌یان و ده‌بنه پارێزه‌ری و قوربانیشی له‌پێناودا ده‌ده‌ن،هاوڵاتیانی و جه‌ماوه‌ری عێراق هه‌ركات هه‌ستیان به خه‌مخوۆری حكومه‌ته‌كه‌یان كرد ئه‌وكات ئه‌وانیش متمانه‌ی پێده‌كه‌ن وهاوكار و پشتیوانی ده‌بن نه‌ك وه‌ك ناحه‌ز ونه‌یار و گه‌نده‌ڵكار لێی بڕوانن،بۆیه گرنگه حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق په‌ند له‌ساڵانی ڕابووردوو وه‌ربگرێت و هه‌ڵه‌كانی پێش خۆی دووباره نه‌كاته‌وه،گه‌ر وانه‌كات زۆر نزیكه ته‌مه‌نی كورت و بێ خزمه‌ت بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانیش هه‌نگاو بنێت.
• له‌كۆتاییدا كار و ئه‌ركی حكومه‌تی نوێی عێراق سانا و سووك نین،به‌ڵكو ڕووبه‌ڕووی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی 15 ساڵی ڕابووردوو ده‌بێته‌وه به‌باش و خراپیانه‌وه له ناوخۆی عێراق له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستدا وله‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ده‌ردوراسێكان و ..هتد.بۆیه واده‌خوازێت كه به‌ڕێز عادل عبدالمهدی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و ته‌واوی كابینه حكومیه‌كه‌شی پشوودرێژو به‌ئارام و خۆڕاگربن و سه‌رسه‌ختانه‌ش ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئاڵنگاریه‌كانیش ببنه‌وه و ته‌نها ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن و پشتیوانی لێكردنیشیان بریتیه له‌ده‌ستگرتنیان به جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوریه‌كان و بنه‌ماكانی دیموكراسی و ته‌وافوقی سیاسی و سیسته‌می په‌ڕله‌مانی و فیدڕاڵیه‌ته و ئه‌ركیشیانه كه هه‌وڵی جدیانه بده‌ن بۆچه‌سپاندن و پته‌وكردنی زیاتری ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هێنانه كایه‌ی سیسته‌می حوكمڕانیه‌كی ساغڵه‌م و ڕه‌شید و سه‌ركه‌وتوو كه ببێته نمونه‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئاینده و هه‌موانیش له ژێر سایه‌یدا هه‌ست به‌مان و شكۆ و كه‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی خۆیان بكه‌ن و تیایدا بحه‌سێنه‌وه..
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25