riklam

سوده‌كانی ماسكی خورما بۆ پێست

هەمەرەنگ 10:25 AM - 2018-10-20
.

.

پێستی روخسار وشكبێت یان چه‌ور هه‌ندێك جار روبه‌روی په‌ڵه‌و زیبكه‌و چرچ بوون ده‌بێته‌وه‌، ماسكی خورماش به‌یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ كێشه‌كانی پێست به‌گشتی و پێستی روخسار به‌تایبه‌تی، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆكسید و ڤیتامینه‌كان.

سووده‌كانی خورما بۆ پێست:
- نیشانه‌كانی پیربوونی پێست دواده‌خات و هۆكارێكی باشه‌ بۆ لابردنی چرچی روخسار.
-پێست شێدار ده‌كاته‌وه‌و له‌ وشك بوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
-پێست و چالاك ده‌كاته‌وه‌ و زیندوێتی پێده‌به‌خشێت.
-كارده‌كات بۆ یه‌ك ره‌نگ كردنی پێست و جێگه‌ی په‌ڵه‌ و چاڵی روخسار لاده‌بات.
-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین B2 پێست تازه‌ و ناسك ده‌كاته‌وه‌.
-خورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C بۆیه‌ وا له‌ پێست ده‌كات رێژه‌یه‌كی زیاتر كۆلاجین به‌رهه‌م بهێنێت.

پێویستیه‌كانی ماسكی خورما
-چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌خورما
-ئاوی لیمۆ
-ئاوی گوڵ
-زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه‌

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی
خورماو ئاوی لیمۆ و ئاوی گوڵ و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه‌ به‌ باشی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت وده‌یده‌یت له‌ پێستی روخسارت، سه‌عاتێك پێوه‌ی ده‌هێڵیته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

15.jpg

17.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket