riklam

نیسان قەشقای 2019 بزوێنەرەكەی تۆربۆی نوێیە

تەکنەلۆجیا 09:04 PM - 2018-10-18
.

.

كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە جۆری قەشقای مۆدێل 2019بەرهەمهێنا، كە بزوێنەری تۆربۆی بۆ دانراوە و  دۆستی ژینگەیە و هێزو تواناشی زیاد دەكات.

نیسان قەشقای بزوێنەرەكەی 1.3 لیترە و بە هاوكاری كۆمپانیای (دایملەر- بێنز) كە خاوەنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ( مێرسیدس)ی ئەڵمانیە گەشەی پێدراوە.

ئەم بزوێنەرە نوێیە جێگای بزوێنەرەكانی پێشوو  دەگرێتەوە كە كە لە جۆرەكانی (1.2 و 1.6 لیتر) بوون، بە تایبەت كە بزوێنەرە نوێیەكە، توانای 138 و 158 ئەسپ بە ئۆتۆمبێلی  قەشقای 2019 دەبەخشێت.
گێڕی نیسان قەشقای بە دوو بژاردە بەرهەمهێنراوە، جۆری یەكەمیان دەستیە( عادی) و لە شەش گێر پێكدێت، جۆری دووەمیش ئۆتۆماتیكە، هەروەها بۆ بڕینی 100 كیلۆ مەتر لەسەعاتێكدا تەنها پێویستی بە (5.3 لیتر ) لە سوتەمەنی هەیە، هەروەها بەهۆی بزوێنەرە نوێیەكەوە بە ڕێژەیەكی بەرچاوكەمترین گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن فڕیدەداتە دەرەوە كە بۆ تێپەرینی ئە ڕێژەی سەرەوە 122 گرام فڕی دەداتە دەرەوە.

ئەم گۆڕانكاریە لە بزوێنەری نیسان قەشقای 2019 دەبێتە هۆی باشتر كردنی توانا و خێرایی ئۆتۆمبێلەكە.


PUKmedia  و/ گۆران قادر احمد
سەرچاوە: الامارات الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket