riklam

پۆلۆنیا پێشوازی لە وەزارەتی شەهیدان دەكات

جینۆساید‌‌ 08:22 PM - 2018-10-18
.

.

پۆلۆنیا ئەزموونە زەنگینەکەی خۆی لە بارەی پاراستنی بەڵگەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بە کوردستان دەبەخشێت.

پاش چەند ساڵێك لە کارکردن و ھەوڵدانی نوێنەرایەتی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی پۆلۆنیا و بەتایبەت مۆزەخانەی کەمپی ئاوشڤیچ بیرنیکاوی نازی، وەفدی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال كراوەكان بە بەشداری بەڕێوەبەرانی مۆنومێنتەکانی ھەریەك لە ھەڵەبجەو بارزان و چەمچەماڵ گەیشتنە پۆلۆنیا و پێشوازیان لێ کرا لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وارشۆ لە لایەن نوێنەری حکومەتەوە زیاد رەئوف . 

دواتر  لە رۆژی 15 تا 17 – 10- 2018 وەفدی ناوبراو  سەردانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچ بێرکناویان کردو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پسپۆرانی ئەو مۆزەخانەیە کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین کامپی کۆمەڵکوژی نازیەکان بوو لە ئەوروپا، بەوردی شێوەی کاریان و ئەزمونیان ڕوونکردەوە بۆ مێوانانی کوردستان. 

 لە رۆژی یەکەمی سەردانەکە شاندەکە بەخێراتن و پێشوازی لێ كرا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی مۆزەخانەکەو   سیمینارێك و وانەیەك پێشکەش کرا لەلایەن بەشی راگەیاندن . دواتر مێوانان سەردانی شوێنەوارەكانیان كرد لەگەڵ  رێبەر و سەردانی بەشی پاراستن نۆژەکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد .
 
لە رۆژی دووەمدا ئەندامانی وەفدەكە چەند سمینارێك و ڕونکردەوەیان  پێشکەش كرد دەربارەی كارەساتەکانی کۆمەڵکوژی لە كوردستان و دواتر سەردانی بەشی ئەرشیفیان كردو ژورو ھۆڵەکانی ئەو بەشەیان دیت و لەلایەن بەرێوەبەری بەشی ئەرشیف وانەیەکیان بۆ پێشکەش كرا لە بارەی چۆنیەتی بەئەرشیف كردنی دۆكومێنتەكان . لەکۆتاییدا شاندەكە سەردانی بەشی كۆکا و شوێنی كۆکردنەوەو پاراستنی  كەل وپەلو بەڵگەكانیان كردو لە نزیکەوە ئەشنابوون بە چۆنیەتی پاراستن و هەڵگرتن و كۆكا كردنی كەل و پەلی جێماو و دۆزراوەی دوای كاری كۆمەڵکوژی .
لەرۆژی سێیەم و كۆتایی لەسەرەتا وانە و سمینار و كاری پراكتیكی لەبارەی چۆنیەتی پاراستنی قوماش و تازەكردنەوەی پێشكەش كرا لە لایەن پسپۆرانی بەشی پاراستنی قوماش . لە ھەمان ڕۆژ وانەو سمینار پێشکەشکرا  لە لایەن بەڕێوەبەری بەشی ڕێبەری دەربارەی كاری ڕێبەری و چۆنیەتی ئامادەكردن و فێركردنی رێبەری پسپۆر بۆ كاری رێبەری .
 
لەکۆتایدا وەفدەكە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە کرد و خۆشحالی دەربڕی بۆ ھاوکارییەکنیان و ماڵئاوایی لێکردن .
شایەنی باسە ھەنگاوی دووەمی ئەو ھاوکاریانە ھاتنی شاندی پسپۆرانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچە بۆ کوردستان بۆ دیتنی مۆنومێنتەکان بەمەستی راوێژکردن و یارمەتی .

PUKmedia   تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket