riklam

حاكم قادر: كادیرانی یه‌كێتی خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 01:34 PM - 2018-10-18
.

.

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوون له‌ئاستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان وئاسان به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان وله‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان وفه‌رمانبه‌رانی سه‌ربه‌ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌داموده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 18-10-2018 حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رانی بانكی باخان كۆبۆوه‌ .

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌باش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان داوای لێكردن هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك وبه‌شداربووانیان و هه‌مووئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕو یه‌كێتیانه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن، چونكه‌ یه‌كێتی حزبی خه‌ڵك وله‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆخزمه‌تی گه‌ل سه‌روه‌ری نیشتمان دامه‌زراوه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا پێی راگه‌یاندن: هه‌وڵبده‌ن شه‌فافانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی ئاڵۆزی رۆتین بنبڕ بكه‌ن و ئێمه‌ش له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكارو پشتیوانتان ده‌بین . 

PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی

333.JPG

11111.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket