riklam

چۆن ده‌بیته‌ خاوه‌نی برژانگ و قژێكی سه‌رنجڕاكێش؟

ژنان‌ 10:07 AM - 2018-10-18
.

.

به‌شێك له‌ جوانیه‌كانی خانمان برژانگی درێژ و قژێكی پڕو ته‌ندروسته‌، تۆی خانم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سروشتی ده‌ربكه‌ویت پێویسته‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌یت:

- یه‌كێك له‌ باشترین رێگاكان بۆ ته‌ندروستی قژ به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتییه‌، چونكه‌ قژ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و له‌ موخۆركه‌ و هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای هه‌موو خۆشتنێك به‌كاریبهێنیت.

-پێویسته‌ به‌كارهێنانی شامپۆ كه‌مبكه‌یته‌وه‌ و رۆژانه‌ قژه‌كه‌ت نه‌شۆیت، چونكه‌ به‌كارهێنانی شامپۆ به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونه‌وه‌ی پێستی سه‌رو زۆربوونی هه‌ڵوه‌رینی قژ.

-رۆژانه‌ مه‌ساج بۆ بێخی قژت بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ردانی چه‌وری سروشتی قژت زیادبكات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پڕبوون و گه‌شانه‌وه‌ی قژه‌كه‌ت.

-بۆ درێژبوونه‌وه‌ی برژانگه‌كانت زه‌یته‌ سروشتیه‌كانی گه‌رچه‌ك و زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌ درێژبوونه‌وه‌ی خاوێنیشی ده‌كاته‌وه‌ و له‌ هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت.

-زۆر گرنگه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌ی برژانگ به‌ ته‌ندروستی رۆژانه‌ به‌رده‌وام خاوێنی بكه‌یته‌وه‌ و نه‌هێڵیت پاشماوه‌ی ماكیاژی پێوه‌ بمێنێته‌وه‌.

مه‌ساجكردنی چاوه‌كانت یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی برژانگه‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.

PUKmedia س/ounousa

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket