riklam

ئه‌پڵ داوای لێبوردن له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات

هەمەرەنگ 10:00 AM - 2018-10-18
.

.

كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك توانیویانه‌ له‌ ڕێگای ( Apple ID )ه‌وه‌ دزی له‌ چه‌ند به‌كارهێنێكی ئه‌پڵ بكه‌ن به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن ده‌كات.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی چین ( Alipay وWeChat Pay ) توشی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانیان به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ رێگای (Apple ID) دزی له‌ موبایله‌كانیان كراوه‌و كڕین و فرۆشتن به‌و به‌رنامانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ (Apple ID) ده‌به‌سترێن.

هه‌ربه‌و هۆیه‌وه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو، كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی موبایله‌كانیان له‌ رێگای (Apple ID)ه‌وه‌ دزییان لێكراوه‌ دوو هه‌نگاوی كۆتاییان بۆ كاراكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاره‌.

هاوكات، ئه‌پڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه‌، كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی دزراوه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket