riklam

مەكینەی لێ‌ بەستراوە

بابەتی گۆڕاو 02:15 PM - 2018-10-17
.

.

مەكینەی لێ‌ بەستراوە

2018-10-17   

مێرد: هەموو جارێ‌ كە بە تەلەفون لێت تووڕە ئەبم و دێم بەگژتا، تۆ چۆن تەحەمول ئەكەی؟
ژن: ئەچم تەوالێتەكە پاك ئەكەمەوە.
مێرد: تەوالێتەكە پاك ئەكەیتەوە؟؟!!
ژن: ئا.. بە فڵچەی دانەكەی تۆ.
*****
مەسئول: بیست و ئەوەندە ساڵە دەستت ئەبڕم و درۆت بۆ ئەكەم كەچی تۆ هەر دڵسۆزیت، سەیرە بەڕاستی!
ئەندام: قوربان گیان مەكینەم لێ‌ بەستراوە.
مەسئول: مەكینەی چی؟
ئەندام: مەكینەی كەرێتی.
*****
دكتۆر: لەوەتەی من دكتۆرم تۆ حەفتەی سێ‌ چوار جار دێیت و چاكیش نابیتەوە. چۆن تەحەمول ئەكەی؟
نەخۆش: ئەیكەم كاك دكتۆر.. تەنەكە خۆڵ خۆش بێ‌.
دكتۆر: تەنەكەی خۆڵ؟!
نەخۆش: بەڵێ‌.. هەموو جارێ‌ رەچەتەكەی تۆی تێ‌ ئەكەم.
*****
كاربەدەست: شەش حەوت ساڵە بەتەمای ئەوەیت من تەعینت بكەم.. نازانم چۆن ددانت بەخۆتا گرتووە؟
خریج: ئەچمە سەر ئینتەرنێت.
كاربەدەست: ئینجا ئینتەرنێت عیلاقەی چییە؟
خریج: هەیەتی چۆن!.. هەموو شەوێ‌ بەناوی خوازراوەوە جنێوت بۆ ئەنووسم.
*****
حیزبی سین: تا ئێستا یەك پێشنیاری ئێوەمان قبووڵ نەكردووە، كەچی كولـلی حەفتەیەك دێن بۆ كۆبوونەوە. نازانم بەتەمای چین ئێوە؟
حیزبی صاد: هەڤاڵ گیان ئەمانەوێ‌ بیكوژین.
حیزبی سین: چی بكوژن؟
حیزبی صاد: وەختەكە.
*****
خزمان: كە لەكاتی تەشكیلات و ئەمانەدا زەختت لێ‌ ئەكەین و ئەگاتە حەدی ناخۆشی، تۆ چۆن خۆتت بۆ رائەگیرێ‌؟
مەسئولی عیراقی: ئاغا گیان یەكسەر ئەچم خۆم سەرخۆش ئەكەم.
خزمان: لە كوێ‌؟
مەسئولی عیراقی: لە ماڵی مەكگۆرك.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket