riklam

وێنه‌.. ژنانی ئێران دوای 40 ساڵ ده‌چنه‌ یاریگاكان

ژنان‌ 10:50 AM - 2018-10-17
.

.

دوای نزیكه‌ی چل ساڵ ژنان و كچانی ئێرانی توانیان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌یری یاری تۆپی پێ بكه‌ن له‌ ناو یاریگاكاندا.

شه‌وی ڕابردوو له‌ یاریگای ئازادی له‌شاری تاران یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و بۆلیڤیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیای برده‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو ژنان و كچانی ئێرانی توانیان دوای نزیكه‌ی چل ساڵ بچنه‌ یاریگا و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌یری یاری تۆپی پێ بكه‌ن.

هێشتا ڕووننه‌بۆته‌وه‌ كه‌ ئایا ئێران دووباره‌ ڕێگه‌ به‌ ژنان ده‌دات بچنه‌ یاریگاكان یان نا؟

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket