میلاك پێویستیه‌كی بونیادیه....!!
بیروڕا 10:21 AM - 2018-10-17.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به سێ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میلاك، بیناو باڵه‌خانه ، پرۆگرامه‌كان، دیاره چه‌ند بنه‌كایه‌كیتریش هه‌یه واده‌كات پرۆسه‌كه به باشی و بێ خه‌وش ئامانجی خۆی بپێكێت، به ڕای من وه‌كو په‌روه‌رده‌كارێك به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ت، میلاك له هه‌مویان گرنگتره، راسته بینا و باڵه‌خانه گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت به‌بێ بیناش پرۆسه‌ی خوێندن بكرێت، هه‌روه‌ها پرۆگرامیش كه‌چی ده‌شێت به یه‌ك په‌رتوك پۆلێك فێربكرێت، ئه‌و شێوازه له زۆر شوێندا له سه‌ر وه‌ختێك پیاده كراوه و مه‌به‌ستی پێویستیش تیایدا به‌رجه‌سته بووه، پشت به‌ست به‌و راستیه میلاك له هه‌موو پێداویستیه‌كانیتر گرنگتره، بێ میلاك ئه‌گه‌ر ته‌واوی فاكتۆره‌كانیتریش له‌به‌ر ده‌ست دابێت، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن به‌ڕێوه ناچێت، جێگای هه‌ڵوێسته كردنه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراندنی میلاكی پێویست، به‌رده‌وام ئاڵۆزی له نێو قوتابخانه و خوێندنگاكاندا به‌دی كراوه، له‌و چوار ساڵه نه گواستنه‌وه نه رێكخستنه‌وه‌ی میلاك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، جۆرێك له ده‌ست ده‌رچونیش هه‌بووه ، ئه‌و شێوازه له مامه‌ڵه‌كردن سه‌ری كێشاوه بۆ خزم خزمێنه‌و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه دوور له پێدراوه كه‌سیه‌كان و رێنماییه ده‌ركراوه‌كان، هه‌میشه گازانده‌ی زۆر هه‌بووه ، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ، ئه‌و مامه‌ڵه ناته‌ندروست و ناجێگیره به كراوه‌یی هێڵراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، پارساڵ واته ساڵی خوێندنی (2017-2018)دوای به دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد ئه‌وه‌م بۆ رون بۆوه كێشه‌یه‌كی زۆر له میلاكات و پسپۆڕی پێویست هه‌یه ، زۆربه‌ی ئه‌و بۆشاییانه به وانه‌بێژ پڕكرابۆوه، هه‌موو لاش ئه‌و راستیه باش ده‌زانین، وانه‌بێژ بۆ بوارێك و بۆ زه‌رفێكی دیاریكراو ده‌شێت پشتی پێ ببه‌سترێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ستراتیجی و زانستی ده‌بێت میلاك هه‌بێت، له میلاكیشدا پسپۆڕی پێویست دابین بكرێت، دیاریشه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌زگای ئیداری نین تاوه‌كو به چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك ئیداره بدرێت، به‌لكوده‌بێتبه‌رده‌وامپێدراوه‌كانی به پێی پێویست و سالانه پێبدرێت،بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و داكه‌وته (واقعه)چه‌ند ئامارێك ده‌خه‌مه‌ڕو:-
1- ساڵانه به تێكڕا زیاتر له 120 هه‌زار قوتابی تازه دێنه به‌ر خوێندن ، ئه‌مساڵ ئه‌و خه‌ملادنه وه‌كو خۆی ده‌رنه‌چوو بگره ژماره‌كه بۆ 160 هه‌زار به‌رزبۆوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده میلاكی تازه‌ی پێویسته.
2- ئه‌مساڵ زیاتر له (700)مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار خانه‌نشین بوون، هه‌ریه‌كه و له‌وانه بۆشاییه‌كی به‌جێهێشتوه، بێگومان پڕكردنه‌وه‌ی شوێنیان زۆر پێویست ، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چوار ساڵه خانه‌نشینی ده‌كرێت شوێنگره‌وه‌ش نه‌بووه.
3- ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له سنوری په‌روه‌رده‌كان كراوه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو وازیان هێناوه ، بۆ نمونه له یه‌ك په‌روه‌رده (255) گرێبه‌ست شوێنی خۆیان به جێهێشتوه، هۆكاره‌كان دیارن، ئه‌وه‌ی كرابێت بۆ شوێن گره‌وه‌یان، ته‌نها بۆ ساڵه‌كانی (2014-2015) كراوه له دوای ئه‌وه نه‌كراوه ، ئه‌وانه‌ش به قه‌د خۆیان لێكه‌وتوی خراپیان له‌سه‌ر میلاك هه‌بووه.
جگه له‌وانه‌ش، وازهێنان و چونه ده‌ره‌وه و مۆڵه‌تی بێموچه و درێژخایه‌ن و و دایكایه‌تی به رێژه‌یه‌ك سالانه هه‌ر هه‌بووه، كۆی ئه‌وانه بخه‌یه سه‌ریه‌ك رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له میلاكات ده‌كات، دواجار كاریگه‌ری خراپێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر رێكاره‌كان به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه كه به داخه‌وه تا هه‌نوكه وابووه، بۆیه له كۆتایی ساڵی خوێندنی رابردوو، من ئه‌م پێشنیارانه‌م به مه‌به‌سی چاره‌سه‌ر بۆ به‌ڕێز وه‌زیر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد:
1- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه به مه‌رجێك له مانگی ئاب تێپه‌ڕ نه‌كات.
2- چه‌ند لێژنه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات پێدراو، پرۆسه‌ی هاوسه‌نگكردنی میلاك ئه‌نجام بده‌ن، هیچ معقول نیه له ناوه‌ندێكی خوێندن 10 به‌شه‌وانه و كه‌متر و له ناوه‌ندێكیتر 20زیاتر هه‌بێت.
3- پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی گرێ به‌سته‌كان ، دیار ه ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا پله‌و موچه‌یان له وه‌زاره‌تی دارایی دیاریكراوه ، ئیتر پڕكردنه‌وه‌یان گرفتێك دروست ناكات به تایبه‌ت بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده.
له كۆتایدا ئه‌وه‌ی به‌لای من جێگای سه‌رسوڕمانه‌له جیهان پێشكه‌وتودا، لایه‌نی به‌رپرس له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن سه‌رنج و تێبینی هه‌موو لایه‌ك وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به تایبه‌ت رێكخراو‌و سه‌ندیكا و نه‌قابه‌كانی مامۆستایان، كه‌چی لێره به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چه‌ندین یاداشت و پڕۆژه‌ی داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامیش داوای ئه‌وه‌ی كردووه به‌شدار بێت له ره‌نگڕێژكردنی بڕیار‌و راسپاره‌كان، زۆربه‌ی جاران به نه‌ڕێنی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، بگره هه‌ندێك جاریش به جسمێكی غه‌ریب لێكدراوه‌ته‌وه، پێموایه تا به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكرێت، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به لاسه‌نگی ده‌مێنێته‌وه و ئامانجه‌كانیشی ناپێكێت، یه‌ك وته‌ی زۆر به نرخیش هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ((گوێ له هه‌موو كه‌س بگره و له هه‌موو كه‌سێكه‌وه فێر به، چونكه كه‌س هه‌موو شتێ نازانێ به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك شتێك ده‌زانێ)).
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24