هاتوچۆ چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌داته شۆفێران له‌كاتی بارانباریندا
هەمەرەنگ 09:43 AM - 2018-10-17.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رماو بارانبارین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ ده‌داته شۆفێران.
ساڵانه زیاتر له 950 هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كانه‌وه له ئه‌مریكادا ڕووده‌ده‌ن له‌م ژماره ڕووداوه‌ش نزیكه‌ی4 هه‌زارو 700 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و 384 هه‌زار كه‌سیش بریندار ده‌بن.
شۆفێری كردن له كاتی باران باریندا وه‌ك له كاته‌كانی تر ئه‌سته‌م تره‌و پێویستی به شاره‌زایی و هونه‌ری زیاتره بۆ ده‌ربازبوون له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆیه ئێمه لێره‌دا شه‌ش ڕێنمایی ده‌خه‌ینه به‌ردیدی به‌ڕێزتان بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌و هیوایه‌ی به دووربن له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.
1- بیرت بێت زۆرجار زۆرێك له شۆفێره‌كان به بێ ئاگای شۆفێری ده‌كه‌ن، وه كاتێك باران ده‌بارێت ناتوانن واز له بیركردنه‌وه‌كانیان بهێنن یان بیركردنه‌وه‌كانیان بۆ ڕێك نا‌خرێت بۆیه كاتێك بارودۆخ گونجاو نه‌بوو شۆفێره‌كان پێویسته زۆر به‌ئاگابن بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌باش بن بۆئه‌و شتانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن له چوارده‌وریان.
2- پێویسته لایته‌كانی ئوتومبیله‌كه‌ت دابگیرسێنیت له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین به‌هۆی باران بارینه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته فڵچه‌ی جامه‌كانت كار بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له لاستیكه‌كه‌ی یان ئامێره‌كه‌دا به‌زووترین كات بگۆڕدرێت.
3- ئاگاداری خلیسكاندن به. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه له‌كاتی باران باریندا لێخشاندنی تایه‌كان له‌گه‌ڵ ئاودا زیاتر ده‌بێت وه‌ك له جاده‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی خلیسكاندنی سوارڕه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانی كۆنترۆڵی بكه‌یت، له كه‌شی باران باریندا خلیسكان ئه‌گه‌ری زۆره ڕووبدات، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له ته‌نها 27 میللی لیتر باران و ڕۆشتن به خێرایی 60كلم له سه‌عاتێكدا ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ڕوویدا ته‌نها له‌سه‌رخۆبه و ستێرنی (سوكان) ئوتومبیله‌كه به تووندی بگره و هێواش هێواش پێ بنێ به پایده‌ری ستۆپدا تا دووباره كۆنترۆڵی ئوتومبیله‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه.
4- دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعه Cruise control) له‌كاتی باران بارین و به‌فردا بیكوژێنه‌ره‌وه چونكه دیاریكردنی خێرایی له‌م كاتانه‌دا وا ده‌كات كه كۆنترۆڵی ئوتومبیله‌كه‌ت له ده‌ست بده‌یت، له‌وانه‌یه تۆ وابیربكه‌یته‌وه كه هاوكاریت ده‌كات و له‌خێراییه‌كی دیاریكراودا ده‌تهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئوتومبیله‌كه‌ت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كار پێكردبێت له‌م كاته‌دا ئوتومبیله‌كه‌ت خێراتر ده‌بێت و ڕه‌نگه زیانه‌كان زۆر زیاتر بكات.
5- خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه، هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشه و شه‌قامه‌كه قه‌ره‌باڵغ نییه مانای ئه‌وه نییه خێرا بڕۆیت چوونكه له‌كاتی باران باریندا پێویستت به ماوه‌یه‌كی زیاتر ئه‌بێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بكه‌یت سه‌لامه‌تترده‌بیت و له‌كاتی ڕووداوێكی نه‌خوازراودا زیانه‌كان كه‌متر ده‌بن.
6- پێویسته به‌رده‌وام ئاگاداری ئوتومبیله‌كه‌ت بیت كه هیچ كێشه‌یه‌كی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی تیادا نه‌بێت، تا ئوتومبیله‌كه‌ت بێ كێشه‌تر بێت ژیانت پارێزراوتر ده‌بێت.
PUKmedia له ماڵپه‌ری هاتوچۆی سلێمانییه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17