riklam

ئه‌و 4 سێوه‌ی رێڕه‌وی دنیا و قیامه‌تیان گۆڕی

بیروڕا 11:00 PM - 2018-10-16
.

.

سێوه‌كه‌ی ئاده‌م و حه‌وا، سێوه‌كه‌ی ئیسحاق نیووتن سێوه‌كه‌ی ستیڤن جۆبس و سێوه‌كه‌ی بارزانی..!!
لاتان سه‌یرنه‌بێت كه‌ ده‌ڵێم سێوه‌كه‌ی بارزانی رێڕه‌وی دنیای گۆڕی .!
ئاخر ئه‌و سێوه‌ بوو (سوننه‌ و شیعه‌) و (توركیا و ئێران) و (ئێران و عێراق) و (ئێران و ئه‌مه‌ریكا) و (تورك و فارس و عه‌ره‌ب)ی كرده‌وه‌ به‌ برای گیانی به‌گیانی بۆ گیانی كورد و خاكه‌كه‌ی، به‌ڵێ ئه‌و سێوه‌ی گوایه‌ وه‌یخڕ پاشا له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا عیراقی پێ له‌تكرد رێڕه‌وی ئه‌و دنیایه‌ی كورد و دوژمنه‌كانی گۆڕی كه‌ سه‌دساڵ بوو له‌پێناویدا تێكۆشاین و قوربانی بۆ درا..!!
ئه‌و سێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ و گومرگ و نه‌وت و غاز و خاكی پێ ته‌سلیمی عیراق كرایه‌وه‌، ئه‌و سێوه‌ی كوردی پێ دوو له‌ت كرا و پێشمه‌رگه‌ی پێ قاش كرا، ئه‌و سێوه‌ی خوێنی دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی داعشی پێ به‌فیڕۆچوو، ئه‌و سێوه‌ی برینی هه‌زاران برینداری دژبه‌تیرۆری كولانده‌وه‌، ئه‌و سێوه‌ی بووه‌ خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی كه‌ هێواش هێواش بۆ هه‌نجن هه‌نجن كردنی جه‌سته‌ی قودسی كوردستان تیژده‌كرایه‌وه‌، ئه‌و سێوه‌ی ره‌نج و خوێنی سه‌دساڵه‌ی كوردی پێ به‌ هه‌ده‌ردرا..!!
له‌ت كردنی ئه‌وسێوه‌ نه‌بوایه‌ چ هێزێك ده‌یتوانی ئه‌و رێڕه‌وه‌ بگۆڕێ و به‌وجۆره‌ دوژمن زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ئێمه‌ش په‌نجا ساڵ بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ ؟

نوسینی/ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

16-10-2018

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket