مه‌لا به‌ختیار: به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌تا هه‌موو دوژمنانی ئازادی ده‌به‌زێنین
ئەدەب وهونەر 09:58 PM - 2018-10-16.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (16/10/2018) له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی، سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سینه‌ماكارانی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان،كۆتایپێهات.
مه‌لا به‌ختیار،سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، به وتارێك چالاكییه‌كانی دوا رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌ی ده‌ستپیكردو تیایدا رایگه‌یاند:دوا ئێواره‌ی، سێهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی-تان باش بۆ سینه‌ماو سینه‌ما سازان..
منیش پڕ به‌دڵ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌م، كه ئه‌م شه‌ش رۆژه له‌گه‌ڵتاندا ماندووبون، بۆ ئه‌وه‌ی فێستیڤاڵله‌ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێوه‌دا بێ..
سوپاسی، یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و دۆسته ئازیزانه ده‌كه‌م، كه چاره‌نوسی سینه‌ماو سینه‌ماسازیان له‌كوردستان، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌عیراق، له‌ئێران، له‌توركیا، له‌سوریا لامه‌به‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بچینه ئاستی شارستانییه‌تی سینه‌مای هاوچه‌رخ و شوناسمان هه‌بێ، شوناسی كه‌لتوری، شوناسی مه‌ده‌نی، شوناسی رۆشنگه‌ریمان هه‌بێت.
جارێكی تر، پڕ به‌دڵ به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین، رۆژانی له‌هه‌موو هۆڵه‌كانی سینه‌ما، ئه‌وانه‌ی كه فیلمه‌كانتان بینیوه‌و ئه‌وانه‌ی كه له‌دیالۆگه‌كاندا به‌شداریتان كرد، هه‌مووی په‌رۆشیتانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ببین به‌خاوه‌ن سینه‌ما، به‌دڵنییایشه‌وه ئێوه ده‌زانن، ئه‌م فێستیڤاڵانه ته‌نها زه‌مینه ره‌خسێنه‌رن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئایینده‌دا ببین به‌خاوه‌نی سینه‌ما..
ئاماده‌بوان!
ئه‌مڕۆ كۆتایی فێستیڤاڵه‌و (16)ی ئۆكتۆبه‌ری شومیشه، ده‌زانین میلله‌تی ئێمه، هه‌موویان كه ئاوڕ له‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ده‌نه‌وه، ساڵێكی خه‌مناك، ساڵێكی ترسناك، ساڵێكی ناخۆش، بووه به‌هاوڕێی یاده‌وه‌رییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڕێی مه‌ترسیی نه‌ته‌وه‌یی..
(ئه‌حلام مسته‌غانمی)، رۆماننوس و نوسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌بء جه‌زائیری، له‌كتێبی (قلوبهم معانا، وقنابلهم علینا) ده‌ڵێت: (انتصارا، مبنین علی هزیمه اخلاق، لیس انتصارن!)، سه‌ركه‌وتنێك له‌سه‌ر به‌زینی مۆراڵ بونیاد نرابێ، سه‌ركه‌وتن نییه! پێموابێ، ئه‌وه‌ی ناویاننا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریفراندۆمدا، ئه‌وه‌ی ناویاننا سه‌ركه‌وتن و گوایه كه‌ركوك، خانه‌قین، شه‌نگال و ناوچه‌كانی تر ده‌به‌نه‌وه چوارچێوه‌ی شه‌رعییه‌ت، به‌ڕاستی وه‌لانانی مۆڕاڵی هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان و پێشێلكردنی ده‌ستورو هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و گفتانه بوو، كه به‌درێژایی (40) ساڵ ئێمه له ئۆپۆزسیۆنی عیراقدا بونیاتمان نابوو.. هه‌روه‌ها به‌غه‌درێكی گه‌وره هه‌ندێك راگه‌یاندن ده‌یانه‌وێ، ئه‌م كاره‌ساته له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن به‌ماڵ..!
ئیجازه له‌فێستیڤاڵ ده‌خوازم، لێره بڵێم: ئه‌و كاره‌ساته سیاسه‌تی ره‌سمی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و كاك كۆسره‌ت وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی، ته‌حه‌مولی ئه‌و رووداوه ناكه‌ین له‌مێژوودا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌حه‌مولی ناكه‌ین..
له‌به‌رئه‌وه (16)ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌كاڵی و به‌كوڵاویی ئێمه لێی به‌رپرسیارنین و به‌داخه‌وه قه‌تماغه‌ی برینی زۆر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه له‌م رۆژانه‌دا. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌مێژوو بده‌نه‌وه، له‌م برینانه قوڵتر له‌مێژووماندا هه‌یه، بۆیه هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه له‌قازانجی به‌دیهێنانی ستراتیژمان نییه، له‌قازانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان نییه‌و له‌قازانجی بونیادنانی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو له‌عیراق و له‌كوردستانیدا نییه.
كه‌لتوری سیاسی ئێمه، كه‌لتوری تۆمه‌تباركردنی یه‌كتره! كه‌لتوری شكاندنی یه‌كتر و په‌لاماردانی یه‌كتره..! نه‌ك كه‌لتوری هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌گرتن و په‌ند و ده‌رس وه‌رگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م هه‌ڵانه نابێ له‌سه‌ری به‌رده‌وامبین و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی وه‌كو (16)ی ئۆكتۆبه‌رن، نابێ له‌سه‌ری به‌رده‌وامبین. بۆیه، ئه‌مڕۆ كه كۆتایی فێستیڤاڵه، له‌كاتێكدا رۆژێكی غه‌مباره، به‌ڵام یه‌كێك له‌جوانییه‌كانی فێستیڤاڵ ئه‌وه‌یه، ئه‌و رۆژه غه‌مباره ده‌گۆڕێ به‌م رۆژه خۆشه‌ء هه‌مووتان له‌كۆتایی فێستیڤاڵ، كۆده‌كاته‌وه.ئای كه مه‌زنن ئه‌و میلله‌تانه‌و ئه‌و شارانه‌ی، تراجیدیا ده‌گۆڕنه‌وه به‌جوانی، به‌داهێنان و به‌خزمه‌ت.
ئاماده‌بوان!
لینا، فه‌رموی به‌رده‌وامده‌بین، دڵنیاتان ده‌كه‌ین به‌رده‌وام ده‌بین.. من؛ له‌هه‌ر شوێنێك بم له‌گه‌ڵتاندا ده‌بم! له‌هه‌ر پله‌و پایه‌ك بم، یان نه‌بم، هه‌ر له‌گه‌ڵتاندا ده‌بم.. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتاندا ده‌بم. بێگومان ئه‌مه په‌یامێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیرییه، كه له‌گه‌ڵتانم.. ده‌گونجی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێ و وه‌رچه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كان، دیموكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنین.. بۆیه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه، كه‌لتوره‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ده‌وروبه‌رمان، تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.. داهێنانه‌كانمان، له‌گه‌ڵ داهێنانه‌كانی ده‌وروبه‌رمان تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ین.. عه‌قڵه جوانه‌كانمان، له‌گه‌ڵ عه‌قڵه جوانه‌كانی ده‌روبه‌رمان، تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و له‌سه‌ره‌نجامیشدا هه‌موومان پێكه‌وه، ده‌بین به‌گوڵزاری داهێنان له‌م ناوچه‌یه‌دا و ئومێده‌وارین له‌م ناوچه‌یه‌شدا، كه كه‌ممان قوربانیمان بۆ ئازادی نه‌داوه‌و له‌هه‌مانكاتدا سوربین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئازادییه، ئازادییه‌كانی داهێنانیش بگرێته‌وه، له‌پێشه‌وه‌یاندا ئازادی سینه‌ماو سینه‌مایه‌كی ئازاد، له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی جوانی دیموكراسی و ئایینده‌یه‌كی جوانی مه‌ده‌نی.
سوپاس بۆ هه‌موو داوه‌ره‌كان، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌كاری ته‌كنیكی كاریان كرد‌و سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و میوانانه‌ی له‌سلێمانیء ده‌وروبه‌ری سلێمانی، له‌باشوره‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه هاتوون و ئه‌وانه‌ی له‌تاران به‌غداده‌وه هاتوون، ئه‌وانه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ و له‌ئه‌نقه‌ره، له‌دیمه‌شقء قامیشلۆ و هه‌ر شوێنێكه‌وه هاتوون. ئه‌وانه‌ی له‌رۆژئاواوه هاتوونء له‌هه‌ر بوارێك، له‌هه‌ر ناوه‌ندێك، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر و شارێكه‌وه هاتوون، هاتوون بۆ شاری رۆشنبیری، بۆ پایته‌ختی رۆشنبیریی، كه ئه‌م پایته‌خته، له‌هه‌موو پایته‌خته‌كانی تر زیاتر، قوربانی له‌پێناو ئازادی رۆشنبیری داوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌بینین، هه‌موو دوژمنانی ئازادی ده‌به‌زێنینء هه‌موو ئازادیخوازێك، له‌سایه‌ی ئازادیماندا بحه‌وێته‌وه‌و به‌وپه‌ڕی ئازادی تواناكانی پێشكه‌ش بكات.
قسه زۆره، به‌ڵام به‌وه‌نده كۆتایی پێ‌دێنم، كه: ئومێده‌وارم دۆستانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، دۆستایه‌تیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مه‌ستی فیلم به‌تین تر بكه‌ن، ره‌خنه‌یان لێ‌بگرن، پێشنیازی جوانیان بۆ بكه‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندنی جوانیان بۆ بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان بن بۆ ئه‌وه‌ی چواره‌مین فێستیڤاڵ له‌سێهه‌مین باشتر بێت، له‌گه‌ڵیان بن بۆ ئه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی تر له‌ئێستا باشتر بێت.
بێگومان، به‌رنامه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چوارهه‌مین تێروته‌سه‌ل تربێ، ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو خانه خوێ، وه‌كو خاوه‌ن ماڵ، كه‌موكوڕیشمان هه‌بووبێ و نه‌مانتوانیبێ، كاتی زۆرترتان بده‌ینێ و خزمه‌تی باشترتان بكه‌ین، بێگومان به‌گه‌وره‌یی به‌هره‌مه‌ندی خۆتان ده‌مانبه‌خشن.
جارێكی تر، زۆر سوپاس بۆ هه‌مووتان و چاوی هه‌مووتان ماچ ده‌كه‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24