riklam

یه‌كێتی نه‌یهێشت كه‌ركوك وه‌ك شه‌نگالی به‌سه‌ربێت

ی.ن.ک‌‌ 09:49 PM - 2018-10-16
.

.

ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌مێژوی پڕخه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌یته‌وه‌ له‌ دوای ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1974 ه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی مام جه‌لال مێژویه‌كی پڕسه‌روه‌ری و قوربانی دانه‌ به‌بێ وه‌ستان له‌قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌بادا به‌شی شێری به‌ركه‌وتوه‌له‌خوێن به‌خشین و گیان بازیدا.

ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و دژی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌، له‌ دوای راپه‌رینیش ئه‌وه‌ یه‌كێتیی بوو كه‌ خه‌باتی شاخی گواسته‌وه‌ بۆ خه‌باتی پڕ مه‌ده‌نیاینه‌ و دیموكراسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ خه‌بات كردووه‌ له‌پێناو رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی زوڵم و زۆری به‌عسدا بووه‌، وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و شوێنه‌كانی تر چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بروای ته‌واوی به‌وه‌ بووه‌ كه‌ تا (جبل حمرین) خاكی پیرۆزی كوردستانه‌ و یه‌كێتی هه‌میشه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی خۆی زانییوه‌، له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقیش یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ و دیاریان هه‌بوو له‌ دامه‌زراندنی عیراقی نوێی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كان له‌عیراق، كه‌له‌سه‌رده‌ستی مام-دا عیراقێكی خۆشگوزه‌ران بووه‌، یه‌كێتی مێژوویه‌كی پر سه‌روه‌ری هه‌یه‌ له‌جه‌نگی دژ به‌ تێرۆرو داعشدا و شه‌هیده‌كانی كه‌ گیانیان به‌خشیوه‌ له‌ پێناو پاراستنی كه‌ركوك و خانه‌قین و شنگال ومخمور و ته‌واوی كوردستان،شاهیدی ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ن، یه‌كێتی له‌مێژووی خه‌باتیدا بۆ ته‌نها رۆژێكیش خیانه‌ت و شتی پشت په‌رده‌ی نه‌بووه‌ دژ به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، بگره‌ هاوكاریش بووه‌ بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان له‌ كوێدا پێویستییان به‌ یه‌كێتی هه‌بووبێت ، كه‌چی ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌ مێژووه‌كه‌یاندا په‌ڵه‌ی ره‌ش و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ و گه‌وره‌یان هه‌یه‌، ئه‌یانه‌وێت تۆمه‌تی ناڕه‌وا بخنه‌ پاڵ یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی، هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ خۆ ئه‌وه‌ یه‌كێتی نه‌بوو خیانه‌تی 31 ی ئابی كرد، خۆ یه‌كێتی نه‌بوو شنگالی دابه‌ده‌سته‌وه‌ خۆ یه‌كێتی نه‌بوو مه‌خموری دایه‌ ده‌ستی داعش خۆ یه‌كێتی نه‌بوو ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ تێكه‌ڵكرد، خۆ یه‌كێتی نه‌بوو خیانه‌تی 6 ی حوزه‌یرانی كرد، خۆ یه‌كێتی نه‌بوو هه‌ر پیلانێكی گرته‌ به‌ر تا كه‌ركوكیش به‌ ده‌ردی شنگال به‌رێت، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی له‌ 16 ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان مێژوویه‌كی پر شانازیه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی كه‌ نه‌یانهێشت خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ بڕژێ و كه‌ركوك تاڵان بكرێت و وه‌ك چۆن ده‌وری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ رزگاركردنی خه‌ڵكی شنگال و گرتنه‌وه‌ی مه‌خموری ده‌سته‌وه‌دراو، ئاواش رێگری كرد له‌و پیلانانه‌ی كه‌ دژ به‌ كه‌ركوك و خه‌ڵكی كه‌ركوك دارێژرابوو ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان له‌ پشته‌وه‌ وه‌شاند، به‌ڵام یه‌كێتی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی چه‌مانده‌وه‌ و نه‌یهێشت به‌ری بكه‌وێت، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ خیانه‌ت ئه‌زانن ئه‌وانه‌ خۆیان غه‌رقی خیانه‌تن.
16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژێكی پڕ شانازییه‌ بۆ یه‌كێتی و كه‌ركوكییه‌كان بۆیه‌ له‌ 12-5 سه‌لماندی كه‌ركوك و ئامێزی بۆ كێ و كێش مایه‌ پووچ ده‌رچوو له‌ كه‌ركوك.
بۆیه‌ من ده‌ڵێم پێشینان راستیان وتووه‌ كه‌ ئه‌ڵێ هه‌ستا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت.

نوسینی / رێبوار ستار

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket