riklam

خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی دابه‌شكران

ئەدەب وهونەر 09:40 PM - 2018-10-16
.

.

ماوه‌ی حه‌وت رۆژه‌ چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ هات و خه‌ڵاتی سنه‌وبه‌ری زێڕین به‌سه‌ر فلیمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكران.

خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی نێوخۆیی بۆ فیلمی (The Sea Swells).بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن بۆ فیلمی  (her Birthday Night) بوو، خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمیش بۆ فیلمی (Taaval).بوو.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌رانی كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی (Mothers of Luna) بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی   (The Camel Boy) بوو، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری نێوخۆیی بۆ فیلمی (Dada Saltaneh - داده‌ سه‌ڵته‌نه‌بوو.
دادوه‌ران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری نێوده‌وڵه‌تیان به‌خشییه‌ فیلمی   3 Stolen Cameras) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵاتی لیژنه‌ی دادوه‌رانی بۆ فیلمی درێژ بۆ فیلمی (Shoplifters) بوو.

- خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ له‌ فیلمی درێژ بۆ نه‌ڤید محه‌مه‌دزاده‌ له‌ فیلمی (No Date no Signature) بوو، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ له‌ فیلمی درێژ بۆ شونا لزیما له‌ فیلمی (Bad Poetry Tokyo).بوو، خه‌ڵاتی باشترین سینه‌ماتۆگرافی بۆ ئالێنی دۆپرانته‌ر له‌ فیلمی (The Sower).بوو، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (The Interpreter - مارك لیسكا بوو.

هه‌ر له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنه‌ری فیلمی درێژ دابه‌شكراو خه‌ڵاته‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌رھێنه‌ری فیلمی درێژ بۆ (مه‌جید مه‌جیدی) بوو،هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی (3 Faces) بوو له‌ ده‌رھێنانی جه‌عفه‌ری په‌ناھی.

جێی ئاماژه‌یه‌، ساڵانه‌ له‌شاری سلێمانی كه‌ به‌پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ناسراوه‌، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه‌ سینه‌ماكاران به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ یه‌كێك له‌ فێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌برێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket