riklam

كاره‌بای به‌كره‌جۆ هه‌ڵمه‌تێكی بڕینی كاره‌بایی نایاسایی ئه‌نجامدا

کوردستان 09:32 PM - 2018-10-16
.

.

به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كاره‌بای نایاسایی و زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌ سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی، فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆ، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌كره‌جۆ هه‌ڵمه‌تێكی بڕینی كاره‌بای نایاسایی ئه‌نجامدا .

ئه‌ندازیار دیار باجه‌لانی، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆ رایگه‌یان: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  16-10-2018 تیمه‌كانی سیانه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆ، هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ بڕینی كاره‌با نایاسایی و زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌ سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی و له‌چوارچێوه‌یه‌شدا كاره‌بای چه‌ندین خانوو و ته‌لاری بازرگانیان بڕیوه‌، كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسا كاره‌بایان بردبوو.

راشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ كاره‌بایان به‌شێوه‌ی نایاسایی راكێشابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێوه‌ریان نه‌بووه‌، فشاری زۆریان خستووه‌ته‌ سه‌ر محه‌ویله‌كانی كاره‌با و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك محاویله‌ سووتاون.

وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نایاسایی كاره‌بایان راكێشاوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سزاده‌درێن و كاره‌باكه‌یان ده‌بڕێت، به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا مامه‌ڵه‌ یاسایی هاوبه‌شی كاره‌بایان ته‌واو بكه‌ن.

لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆ جه‌ختیشیكردوه‌، كه‌ هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بایایی نایاسایی به‌ده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia

1111.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket