riklam

PUKmedia كاتی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ سكاڵا ئاشكراده‌كات

کوردستان 09:10 PM - 2018-10-16
.

.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن خوێندنی باڵاوه‌ ناوی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك خوێندكار كه‌ ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و خوێندنی باڵاش سبه‌ینێی وه‌ك ده‌ستپێكردنی سكاڵاكان به‌ سیستمی ئۆنلاین ده‌ستنیشانكراوه‌و خوێندكاران ده‌توانن سكاڵاكانیان تۆمار بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ زانكۆلاین بۆ سكاڵای خوێندكاران كارا بكرێت و ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یین و نمره‌كانیان له‌سه‌رو 60% ده‌توانن سكاڵاتۆمار بكه‌ن.

 وتیشی: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 17-10-2018، سه‌عات 6ی ئێواره‌ سیستمه‌كه‌ كارا ده‌كرێت و خوێندكاران ده‌توانن به‌ ئۆنلاین سكاڵاكانیان بنێرن بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆر به‌ وردی له‌سكاڵاكان ده‌كۆڵینه‌وه‌و هه‌ر خوێندكاره‌و به‌پێی نمركانیان له‌به‌ش و كۆلێژه‌كان ناویان دێته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket