riklam

عەبادی: وەزیرەكانم راسپاردوە جانتاكانیان تەسلیمی حكومەتی نوێ بكەن

عیراق 07:23 PM - 2018-10-16
.

.

عەبادی رایدەگەیەنێت، وەزیرەكانی حكومەتم راسپاردووە كە جانتاكانیان بە تەواوی تەسلیمی حكومەتی داهاتوو بكەن.

ئەمڕۆ 16-10-2018حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: حكومەتی ئێستای عیراق هەموو دەسەڵاتە دەستوورییەكانی لە روبەرووبوونەوەی تیرۆردا پەیرەو دەكات،وتیشی: وەزیرەكانی حكومەتم راسپاردووە كە جانتاكانیان بە تەواوی تەسلیمی حكومەتی داهاتوو بكەن.

راشیگەیاند: ئەركی حكومەتە بودجەی گشتی لە وادەی خۆیدا پێشكەش بكات، لەسەر بنەمای خەمڵاندنی نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 56 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە تانەی لە بڕیاری دادگای كارگێری داوە سەبارەت بە راگرتنی فەرمانی لەكار لابردنی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە پۆستەكەی.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket