riklam

هێزی یەکێتی لە رای جیاواز و رەخنەوە دێت

ی.ن.ک‌‌ 06:55 PM - 2018-10-16
.

.

ئە‌و ترووسكانەی بەر لە مەشخەڵی دوا بڕیاری دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە درا و بنەما زانستییەكانی گۆڕانكاری بنەڕەتی خوڵقاند، لە خەباتێكی مۆدێرنە بۆ هەلومەرجی كوردستان، كە  هەمیشە ئەمە لە زۆر بوار و نووسینمدا دەڵێمەوە، وای كرد رێكخستنێكی بەهێز بێتە ئاراوە و شۆڕشێك هەڵگیرسێنێت كە پێی دەگوترا شۆڕشی نوێ  و ئەم دەستەواژەیەش دروست لە ئامێزی نوێگەرییەكانی فرەمینبەری و توانای كۆكبوون لە بەرامبەر بەرجەستەبوونی یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوە گونجان و شێوازە نوێیەكانی خەبات بوو .. خۆگەر تەواوی داهێنانی ئەو بیردۆزانەی  ژیانی كۆمەڵ و بەرهەمەكانی گۆڕین لە دنیادا، ئەو رووناكبیرییەی ئەم داهێنانەی كرد لە گۆڕەپانی بزاڤی خەباتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا هۆش و گۆش و بیرمەندی كارامەیەكی وەك مامی مەزن بوو، ئەمە راستییەكی دروستبوو لای هەموو ئەندامان، بەتایبەتیش ئەندامانی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەربۆیە ( ی.ن.ک ) بووە ئەو ركێخستنە مەزنەی نەك ئەندام و دۆست و لایەنگرانی خۆی، بەڵكو  پارت و ركێخراوەكانی تریش بە گەورەییەوە سەیری هەڵوێستەكانی ( ی.ن.ک )یان دەكرد و هیوا نیشتمانی و نەتەوەییەكانیان وەك هیوای هەمووان پیێدا هەڵواسیبوو، گەرچی لە سەرەتادا جۆرێك لە گران تێگەیشتن و سڵەمینەوەیەكی بێ هۆ لە پەیوەندییەکاندا دەرەخسا، وەلێ پلانە نوێگەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وای کرد هەر هەموو  یەکێتی، بەو هێزە کاریگەرە بناسن کە تواناداری جڵەوکێشی كاروانی فرەلایەنی و خەباتی بێ وچانی هەیە، ئا لەمەوەیە ئەمڕۆش ( ی.ن.ک )، رەخنەلێگیراوە لەلایەن نەک خودی ئۆرگانەکانی خۆیەوە، بەڵکو لەلایەن  خەڵکانی پارت و رێکخراوەکانی دەرەوەی خودی ( ی.ن.ک )، تا ئەو ئاستەی باس لە نێو خودی کۆبوونەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەکەن و باس لە ناکۆکی و باڵباڵێنی ناو ( ی.ن.ک ) دەکەن و هەردەڵێیت ئەمانە خۆیان کەسێکن لە ( ی.ن.ک ).

دیارە هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوودمەند بووە لەو رەخنانەی لێی گیراوە و پەرچەكرداری نادروستی بۆیان نەبووەو، بەڵكو كردوونیەتیە بنەمایەكی گەشەكردن و  سەركەوتن ، ئاخر ( ی.ن.ک ) دەزانێت تەواوی گەشەكردنی دنیای سەرمایەداری، قەرزارباری ئەو رەخنە دروستانەن كە ماركس وئینجلس و لینین لیێ دەگرتن .. هەندێك لەم جۆرە رەفتارانە بۆخۆی نیشانەی جۆرێک لەو خەمخۆریەیە کە کاتی خۆی بێ ئەوەی جورئەتی درکاندنی راستییەکانیان هەبووبێت، هەموو هیواکانیان بەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵپەساردبوو، لە پاش راپەرینیشەوە هێدی هێدی هەموو سەرکردە و مەڵبەنده سەرەکییەکانیان، هاتنە سنووری دەسەڵاتی یەکێتییەوە  و دەرئەنجامی دڵنیایی و فراوانی زۆرتری بواری ئازادی بیر و را و رادەربڕین، هەمووان دەزانن یەکێتی باڵی بەهێزی یەکلاییکەرەوەکانی گۆڕەپانی سیاسەت و دەسەڵاتە و بێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئایندەیەکی نادیار چاوەڕوانی بوونیان دەکات لە هەرێمدا، هەربۆیە یەکێتی رەخنەباران دەکەن لەسەر خۆتوندوتۆڵکردنەوە و یەکڕیزی ناو یەکێتی، لە کاتێکدا بەدرێژایی ژیانی یەکێتی، ئەم فرە را و فرە مینبەرییەی هەر تێدا بووە و ناکۆکی و کێشمانکێشەکانیش نەبوونەتە کەرتبوون و پارچە بوون و رۆژ لە دوای رۆژ لە فراوانبوون و بەهێزیشدا بووە، خۆ گەر رەخنەیەکیش سەچاوەکەی ناحەزی و لێدان بێت لە یەکێتی، ئەوا ئەمڕۆ ئەو راستییە بۆ هەمووان ئاشکرا بوو چەند ناکۆکی کێشمانکێشی ناوەکی پتر بێت لە نێو یەکێتیدا، ئەوەندە بەهێزتر و گور و تینی زۆرتر دەداتە بەر رێکخستنەکانی، ئەمرۆش  رۆڵ و ئاست و قەبارەی یەکێتیش ئاشكرا بوو،  لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ( ی.ن.ک )، ئەندام و دۆست و لایەنگرانی زۆر لەوە زۆرترە كە دەركەوتووە، خۆ گەر  دروست هەڵە نەكرێت لە ژماردن و كۆ و لێدەركردندا ئەوا یەکێتی دەبێت بەهۆی زۆربوونی خێزانیشەوە بێت لەكۆمەڵدا، هەر ئەندامێكی پاش‌27 ساڵ تەمەنی دوای راپەڕین، دەبێتە چەندین ئەوەنده و بەواتای فراوانبونی رێکخستنەكان،‌ لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو راستییە زانستییە دەزانێت بە رێژەیەكی دیاریكراو لایەنگران و دۆستان بەپێی قۆناغەكان لە زۆر بوون و كەمبووندا دەبن هەرگیز وا بیر ناكاتەوە كە رۆژ بەرۆژ هەردەبێت زۆر بێت و لە ( چین )یش بەرێتەوە .

هیوا سەرهەنگ / هۆڵەندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket