riklam

دەست بەسەر تەماتە و جگەری خراپبوودا دەگیرێت

کوردستان 06:37 PM - 2018-10-16
.

.

لە نێو عەلوەی كەلار لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلار دەستیانگرت بەسەر 20 تۆن تەمانەی خراپ و لە ژێرەوەی بارە تەماتەكەش بڕێكی زۆر جگەری بەستوو دەستی بەسەرداگیرا كە بەسەرچووە و هاوكات قەدەغەشە.

ئەمڕۆ 16-10-2018 لەكاتی پشكنینی عەلوەی كەلار لە لایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە، لە نێو دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگردا 20 تۆن تەماتەی خراپ دەستی بەسەرداگیرا كە بە پێی رێنماییە تەندروستییەكان شیاونەبوون بۆ خواردن.

لە كاتێكدا لە نێوبارهەڵگرەكان بارەكە هێنرانە خوارەوە، لە ژێرەوەی تەماتەكان بڕی 518 كیلۆ جگەری مریشك دەستی بەسەردا گیرا كە بەسەرچووە و هاوكات جگەری بەستوو قەدەغە، ئەمە جگە لەوەی بە شێوەی نهێنی لە ژێرەوەی بارەكان دانرابوون بۆ ئەوەی لە بازارەكانی كەلار ساغی بكەنەوە.

لە لایەن لیژنەكانەوە هەموو ئەو تەماتەو جگەری بەستووە لە نێو برانو هاوكات بە بڕیاری قایمقامی كەلار هەریەكەو بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە كران و رووبەرووی یاساش دەكرێنەوە.

 PUKmediaراگەیاندنی قایمقایەتی كەلار

 

1.jpg

435.jpg

56778.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket