riklam

هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت

کوردستان 06:26 PM - 2018-10-16
.

.

وه‌فدێكی سه‌ربازی سوپای هاوپه‌یمانان كه‌ پیكهاتبوون له‌ ( جه‌نه‌راڵ  كه‌ین  لێپرسراوی سه‌رجه‌م هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و عه‌قید سنت، لێپراسراوی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای هاوپه‌یمانان له‌ باكووری عیراق و عه‌قید ویدی، لێپرسراوی تیمه‌ تایبه‌تاكانی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوای عیراق ) سه‌ردانی یه‌كه‌ی 70یان كردوو له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا-وه‌ پێشوازیان لێكرا.

پاش تاوتوێكردنی بارودۆخی عیراق ناوچه‌كه‌ باسی گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ و چۆنیه‌تی پشتیوانی كردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ خرانه‌ به‌ر باس و  بڕیاردرا له‌ ئاینده‌دا هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و كردنه‌وه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزی هاوپه‌یمانان و یه‌كه‌ی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ گرنگزانی  بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای كوردستان و عیراق.

هه‌ر ئه‌مڕۆ 16-10-2018 وه‌فدكی سه‌ربازی سوپای هاوپه‌یمانان سه‌ردانی لێپرسراوی یه‌كه‌ی 70 یانكردو له‌ لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا-وه‌ پێشوازی لێیانكرا.

ئه‌ركی ئه‌م تیمه‌ هاوكاری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ رووی ته‌كنیكی سه‌ربازی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ناكاو مه‌شقكردنی تایبه‌تیه‌ به‌ هێزی پێشمه‌گه‌ تا له‌ ئاینده‌دا پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزیكی سه‌ربازی پڕهێز رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بێت.

ئه‌م وه‌فده‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای هاوپه‌یمانان پێكهاتبوو له‌ ( موقه‌ده‌م مۆیلی مانیۆئه‌فسه‌ر  له‌ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌عیراق و نه‌قیب زاگ ئه‌فسه‌ر له‌ ریزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا و عه‌قید یه‌كێتی ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای ئیتالیا و  لێپرسراوی (KTCC) له‌ كوردستان  .


PUKmedia  / بێساران تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket