riklam

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پابه‌ندی یارمه‌تی گروپه‌ ئاینییه‌كانین

عیراق 06:09 PM - 2018-10-16
.

.

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌م ھه‌فته‌یه‌, جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن سه‌لیڤان دووپاتی له‌ پابه‌ندی قوڵی ئه‌مریكا كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی گروپه‌ ئاینیه‌ چه‌وسێندراوه‌كان, به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ عێراقدان. وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربه‌رزه‌ به‌ڕاگه‌یاندنی زیاتر له‌ 178 ملیۆن دۆلاری تر بۆ سه‌ر بڕی كۆمه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسیه‌وه‌.

به‌م كۆمه‌كه‌ زیادكراوه‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ته‌رخانكردووه‌ بۆ پێشخستن و كۆمه‌كی ئه‌منی له‌ عێراقدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017 ه‌وه‌, كه‌ 300 ملیۆن دۆلاریان به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی داوه‌ به‌ ھه‌ندێك ناوچه‌ی جوگرافی كه‌ ژماره‌ی زۆری گروپه‌ ئاینیه‌ كه‌مینه‌كانیان لێده‌ژی, وه‌ك ده‌شتی نه‌ینه‌وا.


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆسنوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket