riklam

سەرۆك كۆمار: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتدەكاتەوە

عیراق 06:02 PM - 2018-10-16
.

.

ئەمڕ‌ۆ 16-10-2018 دكتۆر بەرهەم ساڵح  سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازییكرد لە پۆڵ گیبارد باڵیۆزی كەنەدا لەعیراق  كە نامەی پیرۆزبایی بەڕ‌ێز جاستن ترۆدۆی سەرۆكی حكومەتی كەنەدای گەیاندە بەڕ‌ێزیان بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆك كۆماری   .

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سوپاسگوزاریی بۆ پیرۆزباییەكە ، ستایشی ئەو پشتیوانیەی كەنەدای كرد كە  لە عێراقی كردوە ، بایەخدانی تایبەتی خۆشی دووپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەو جۆرەی بەرژەوەندیی هاوبەش ئۆقرەیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زامن دەكات.

گیبارد بایەخدانی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق و درێژەدان بە پشتیوانیكردنی عیراق لە رێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە  دووپاتكردەوە .

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket